پاک له‌گه‌ڵ پاسدارانی کۆماری ئیسلامی دا داده‌نیشێت

۱۷/۲/۲۰۱۰

 

بێسانسۆڕ نیوز: به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێکی باوه‌ڕپێکراو که‌ له‌ نزیکانی ئه‌ندامانی پارتی ئازادی کوردستان پاک به‌ سه‌رۆکایه‌تی عه‌لی کوڕی ڕه‌ش ه‌وه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ڕۆژی ۳/۲/۲۰۱۰ حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆکی پارتی ناوبراو چاوی به‌ نوێنه‌رانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ولێر که‌وتووه‌، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشکرای کرد که‌ حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا بۆ ماوه‌ی دوو کاتژمێر له‌ گه‌ڵ نوێنه‌رانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دانیشتووه‌و بڕیاره‌ له‌ داهاتویه‌کی نزیکدا دیداری دووه‌میان سازبده‌نه‌وه‌، سه‌رچاوه‌که‌ جه‌ختی کرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م دیداره‌ی نێوان یه‌زدانپه‌ناو نوێنه‌رانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و گوتی که‌ حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا به‌ نوێنه‌رانی ڕێژیمی گوتووه‌ که‌ دانیشتنی داهاتویان ده‌بێ به‌ نێوبژی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بێت.

 

 


 

حدک له‌ گه‌ڵ رێبه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز دیالۆگ ده‌کا
2010 02 17

 
بۆرۆژهه‌ڵات – ناوه‌ندی هه‌واڵ: نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان ماوه‌یه‌که له‌ گه‌ڵ‌ رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز که‌وتوونه‌ته‌ ناو دیالۆگ و وتویژه‌وه‌. ئه‌وه‌ش له‌ سه‌ر سفارشی ده‌فته‌ری سیاسیی ئه‌و حیزبه‌ ده‌ستی پێ کردووه‌ و نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبه‌که‌ له‌ دانوستان دان له‌ گه‌ڵ رێبه‌رانی بزووتنه‌وهی که‌سک‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات که‌ نه‌یویست ناوه‌که‌ی ئاشکرا بێت وێڕای ئاشکرا کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ راشیگه‌یاند که‌ حدک له‌ رێگای نوێنه‌رایه‌تی خۆی له‌ وڵاتانی ئوروپایی و ئامریکا له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز خه‌ریکی وتووێژو دانووستانه‌ و ویست و داخوازییه‌کانی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان له‌ گه‌ڵ دێننه‌ گۆڕێ و به‌ دوای شوێن و پێگه‌ی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ ئاڵوگۆره‌کانی داهاتووی ئێران دا ده‌گه‌ڕێن.
هه‌مان سه‌رچاوه‌ وتیشی که‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا کاوه‌ ئاهه‌نگه‌ری، نوێنه‌ری حدک بۆ کاروباری یه‌کێتی ئوروپا و به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌ ئێرانییه‌کانی ئه‌م حیزبه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌ر کام له‌ موحسین سازگارا و موحسین مه‌خمه‌ڵباف، وه‌ک دوو سیمای به‌رچاوی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات که‌وتۆته‌ دیالۆگه‌وه‌و په‌یام و راسپارده‌کانی ده‌فته‌ری سیاسیی ئه‌م حیزبه‌ی به‌ ناوبراوان گه‌یاندوه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد که‌ حیزبه‌که‌ له‌ رێگای چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی ناوخۆی وڵاته‌وه‌‌ له‌ تاران خه‌ریکی وتووێژ و دانوستانه‌ له‌ گه‌ڵ وته‌بێژانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز.

 

 

نوشته شده در تاریخ پنجشنبه 29 بهمن 1388    | توسط: be sansor    |    | نظرات()