عه‌بدولمالک ریگی داوا له‌ کورده‌کان ده‌کا دژ به‌ ده‌وڵه‌تی ئیران ده‌ست بده‌نه‌ چه‌ک
2010 02 19

avatar
بێسانسۆڕ نیوز: بزوتنه‌وه‌ی به‌رگریی خه‌ڵکی ئێران (جندالله‌) داوا له‌ کورده‌کان و سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کانی تری ئێران ده‌کا تا دژ به‌ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی خۆیان له‌ باری سه‌ربازیه‌وه‌ سازمان بده‌ن و عه‌مه‌لیاته‌ چه‌کداریه‌کانی خۆیان له‌ کوردستان، ئه‌هواز و تورکمه‌ن سه‌حراو .... ده‌ست پێبکه‌ن.
بزوتنه‌وه‌ی جوندوڵا به‌ رێبه‌رایه‌تی عه‌بدولمالک ریگی که‌ ماوه‌یه‌که‌ ناوی رێکخراوه‌که‌ی به‌ بزوتنه‌وه‌ی به‌رگریی خه‌ڵکی ئێران ناودێر کردووه‌، ئه‌و داوایه‌ی له‌ دوای فه‌شه‌ل هێنانی وتوێژ و دانوستانی نێوان رێکخراوه‌که‌ی و سه‌رانی کۆماری ئیسلامی هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌.
ڕێبه‌رایه‌تی جوندوڵا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کا که‌ سه‌رانی کۆماری ئیسلامی مه‌به‌ستیان له‌و جۆره‌ دانوستانانه‌ ته‌نیا کڕینی کات و شناسایی جێگا و رێگای رێبه‌رانی بزوتنه‌وه‌که‌ بووه‌، به‌ڵام له‌و هه‌وڵه‌یاندا هیچ سه‌رکه‌وتنێکیان به‌ ده‌ست نه‌هێناوه‌.
له‌ به‌شێکی به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌ که‌ "بزوتنه‌وه‌ی به‌رگری له‌ رێگای ئه‌م راگه‌یاندنه‌وه‌ داوا له‌ برایانی کورد و عه‌ره‌ب و تورکمه‌ن ده‌کا ده‌ست به‌ رێکخستنی چه‌کداری بکه‌ن و عه‌مه‌لیاته‌کانی خۆیان دژ به‌ رێژیم له‌ کوردستان و ئه‌هواز و تورکمه‌ن سه‌حراوه‌ ده‌ست پێبکه‌نه‌وه‌و  بزوتنه‌وه‌ی به‌رگریش ئاماده‌یی خۆی بۆ ڕاهێنانیان له‌ بواری نیزامی (سازکردنی بۆمب و عه‌مه‌لیاتی قه‌راخ جاده‌کان و ته‌قاندنه‌وه‌کانی دیکه‌) راده‌گه‌یه‌نێ و داوا له‌ برایانی کوردو عه‌ره‌ب ده‌کا به‌ زووترین کات به‌ ریزه‌کانی تێکۆشان و جه‌هاد په‌یوه‌ست بن."

 

 

نوشته شده در تاریخ شنبه 1 اسفند 1388    | توسط: be sansor    |    | نظرات()