حیزبی‌ دیموكرات ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی‌ له‌ فیركانسی‌ ئاسۆسات ده‌گوازیته‌وه‌

20 / 2 /2010                                          

به‌یان: ته‌له‌فزیونی کوردکانالی‌ سه‌ر به‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان که‌ له‌ سه‌ر فیڕکانسی تلویزیونی ئاسۆسات، زمانحاڵی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان بڵاو ده‌بێته‌وه‌ زیاتر له‌ 4 مانگه‌ هه‌موو شه‌وێک له‌ کاتی بڵاوکردنه‌وه‌یدا تووشی راوه‌ستان ده‌بێته‌وه‌و به‌رنامه‌کانی بچڕبچڕ بڵاو ده‌بێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ بووه‌ به‌ هۆی‌ ناره‌زایی‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌و پارته‌، ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ش‌ هه‌یه‌ كه‌ حدك شوینی‌ بلاوكردنه‌وه‌ی‌ به‌رنامه‌كانی‌ بگوازێـته‌وه‌ بۆ كه‌نالێكی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ تر.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌وال له‌ حدك به‌ به‌یان ـ ی‌ راگه‌یاند: ئه‌ندامێکی کۆمسیونی چاپه‌مه‌نیی حدک وێڕای ره‌خنه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رانی کوردکاناڵ و به‌ تایبه‌ت له‌ هه‌ردوو ……، ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبه‌که‌ی و به‌رپرسانی ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی حدک، له‌م پێوه‌ندیه‌دا پێی راگه‌یاندین که‌ هیچ هیوایه‌کی به‌وه‌ نییه‌ که‌ کێشه‌کانی کوردکاناڵ هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنیان بۆ بدرێ و ئاشکرای کرد که‌ قه‌راره‌ له‌ چه‌ند مانگی دیکه‌وه‌ به‌رنامه‌کانی کوردکاناڵ له‌ سه‌ر کاناڵی kbc بڵاو بکرێنه‌وه‌.

هه‌مان سه‌رچاوه‌ ووتیشی‌:زۆرێک له‌ ئه‌ندامانی حدک پێیان وایه‌ ده‌زگاکانی ئاسۆسات کێشه‌ بۆ کاناله‌که‌یان درووست ده‌که‌ن و له‌ هه‌مان کات دا ره‌خنه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رانی کوردکاناڵ ده‌گرن که‌ بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی کوردکاناڵ هیچ هه‌وڵیک ناده‌ن.

هه‌مان ژێده‌ر ده‌لێـت:"به‌رێوه‌به‌رانی کوردکاناڵ ده‌ڵێن رێگای چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی کاناڵه‌که‌یان له‌ ده‌ست ئه‌وان دا نییه‌و ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبه‌که‌یان به‌ که‌مته‌رخه‌م ده‌زانن

 

 

نوشته شده در تاریخ یکشنبه 2 اسفند 1388    | توسط: be sansor    |    | نظرات()