ئیسرایل فڕۆکه‌یه‌کی نوێی سیخوڕی به‌رهه‌م هێناوه‌؛ ده‌توانێ بگاته‌ ئێران

File:MQ-9 Reaper in flight (2007).jpg

که‌رتی پیشه‌سازیی سه‌ربازیی ئیسرایل فرۆکه‌یه‌کی نوێی سیخوڕیی به‌رهه‌م هێناوه‌ که‌ ده‌توانێ بۆ ماوه‌ی 24 کاتژمێر له‌ هه‌وا بمێنێته‌وه‌ و خۆشی بگه‌یه‌نێته‌ ئاسمانی ئێران.

ئه‌فسه‌رێکی پایه‌به‌رزی ئه‌رته‌شی ئیسرایل که‌ ئه‌و زانیارییه‌ی داوه‌ به‌ ئاژانسی (ئه‌ی ئێف پی) ئه‌و فڕۆکه‌ سیخوڕییه‌ی به‌ "قه‌له‌مبازێکی تێکنیکی" وه‌سف کردووه‌ و راشیگه‌یاندووه‌ که‌ فڕۆکه‌که‌ توانای هه‌ڵگرتنی 1000 کیلۆ پێداویستیی سه‌ربازیی هه‌یه‌ و شکڵیشی وه‌ک فرۆکه‌ی "نۆوینگ 737"ـه‌.

فڕۆکه‌که‌ به‌رهه‌می هاوکاریی نێوان که‌رتی پیشه‌سازیی سه‌ربازیی ئیسرایل و هێزه‌ هه‌واییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌یه‌ و هه‌ڵگری که‌لوپه‌لی وه‌ک کامێرا، نه‌خشه‌هه‌ڵگرتنه‌وه‌ و "ته‌کنۆلۆژیای به‌رزی ئه‌لکترۆنی"یه‌ و یه‌که‌م فڕۆکه‌ی سیخوڕیی ئه‌و وڵاته‌یه‌ که‌ ده‌توانێ خۆی بگه‌یه‌نێته‌ ئاسمانی ئێران.

ژێنه‌ڕاڵ "ئیدۆ نه‌هوستان"، فه‌رماندی گشتیی هێزه‌ هه‌واییه‌کانی ئیسرایل، به‌رهه‌رمهێنانی ئه‌و فڕۆکه‌یه‌‌ی به‌ "وه‌رچه‌رخان و قه‌له‌‌مبازێکی گرینگ" وه‌سف کردووه‌، له‌ فراژۆتنی تێکنیکی فرۆکه‌ بێ سه‌رنشینه‌کاندا.

 

نوشته شده در تاریخ دوشنبه 3 اسفند 1388    | توسط: be sansor    |    | نظرات()