چوار پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌رده‌شت گیانیان له‌ ده‌ست دا (نوێ کراوه‌ته‌وه‌)
2010 02 21 - 09:34

avatar
بۆرۆژهه‌ڵات - ناوه‌ندی هه‌واڵ:
 
 به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 2ی ره‌شه‌ممه‌، چوار پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له‌ ناوچه‌ی سه‌رده‌شت که‌وتنه‌ سه‌ر که‌مینی هیزه‌کانی کۆماری ئیسلامی و له‌ ئاکامدا گیانیان له‌ ده‌ست دا.
به‌ گوێره‌ی زانیاریه‌کانی بۆرۆژهه‌ڵات، رووداوه‌که‌ کاتژمێر 2ی نیوه‌شه‌و له‌ نیزیک ئاوایی کانی زه‌ردی نیزیک سنووری باشووری کوردستان رووی داوه‌ و تا ئاماده‌ کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ پیناسه‌ی ئه‌و چوار که‌سه‌ روون نه‌بۆته‌وه‌. به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌کی بۆرۆژهه‌ڵات رایگه‌یاند که‌ یه‌ک له‌و چوار که‌سه‌ خه‌ڵکی باشووری کوردستان بووه‌ و یه‌کیکی تریان نیشته‌جیی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووه‌.
هه‌ر له‌م باره‌وه‌ وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی به‌ شێوه‌ی خۆی هه‌واڵه‌که‌ی راگه‌یاندووه‌ و ئه‌وه‌شی وتووه‌ که‌ ئه‌و چوار که‌سه‌ له‌ رۆژه‌کانی عاشوورا و تاسوعا دا سێ چه‌کداری کۆماری ئیسلامیان له‌ سه‌ر جاده‌ی مه‌هاباد - میاندواو کوشتووه‌.
------------
سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ له‌ کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان وێڕای پشتراست کردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌، له‌ بابه‌ت چۆنیه‌تی ئه‌و رووداوه‌ وتی له‌و رووداوه‌دا چوار که‌س شه‌هید بوون که‌ سیانیان پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ن. به‌ڵام روونی نه‌کرده‌وه‌ که‌ که‌سی چواره‌م کێ بووه‌. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند که‌ دوو له‌و پێشمه‌رگانه‌ی کۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵکی شاری مه‌هاباد بوو.
له‌ بابه‌ت چۆنیه‌تی رووداوه‌که‌ش وتی هه‌ر چوار که‌سه‌که‌ له‌ ماشێنێک دا بوون و که‌وتونه‌ته‌ که‌مینه‌وه‌..

 

نوشته شده در تاریخ سه شنبه 4 اسفند 1388    | توسط: be sansor    |    | نظرات()