بێ به‌شكرانى 15 خوێندكار‌ له‌ زانکۆ هه‌مه‌دان له‌ درێژه‌دان به‌ خوێندن


22 / 2 / 2010
کوردستان و کورد نیوز: به‌ گوێره‌ی‌ راپۆرتی‌ ماڵپه‌ڕی‌ جه‌ره‌س، 15 خوێندكاری‌ زانكۆی‌ بوو عه‌لی‌ سینای‌ هه‌مه‌دان به‌ پێی‌ حوكمی‌ كۆمیته‌ی‌ ئینزباتیی‌ ئه‌م زانكۆیه‌ هه‌ر كام به‌ یه‌ك تێڕم بێ‌ به‌ش بوون له‌ خوێندن مه‌حكوم كراون.
له‌و بڕیاره‌دا ئه‌و خوێندكارانه‌ به‌وه‌ تۆمه‌تبار كراون كه‌ بوونه‌ته‌ هۆی‌ پێكهێنانی بشێوی‌ و ئاڵۆزی‌ و شێواندنی‌ نه‌زمی‌ نێو زانكۆ.
له‌ لایه‌كی دیكه‌ حیراسه‌ت و كۆمیته‌ی‌ ئینزباتیی‌ زانكۆی‌ ئازادی‌ نه‌جه‌ف ئاباد ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكارانیان دوور خستۆته‌وه‌.
له‌ ماوه‌ی‌ رابردوو دا حه‌راسه‌ت و كۆمیته‌ی‌ ئینزباتی‌ ئه‌م زانكۆیه‌ له‌ هه‌ڵوێستێكی‌ بێ وێنه‌ و بڕیارێك دا، ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكارانیان بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند تێرم له‌ خوێندن بێبه‌ش كردوه‌ و دواتر بۆ زانكۆكانی دیكه‌ی‌ ئێران دووریان خستوونه‌ته‌وه‌.
شایانی باسه‌ كه‌ ژماره‌ی ئه‌م خوێندكارانه‌ تا ئێستا‌ 15 كه‌س راگه‌یه‌ندراوه‌.
هه‌ر له‌ درێژه‌ی‌ فشار هێنان بۆ خوێندكاران و چالاكانی خوێندكاری ، له‌ دوای‌ قۆڵبه‌ست كردنی‌ دوكتور "عه‌لی‌ عه‌ڕه‌ب مازار" مامۆستای‌ به‌شی ئابووریی زانكۆی‌ عه‌للامه‌ ته‌باته‌بایی‌ و راوێژكاری میر حوسێن موسه‌وی‌، ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان له‌ نامه‌یه‌ك دا بۆ به‌رپرسی‌ ئه‌م زانكۆیه‌ خوازیاری‌ به‌دواداچوون بۆ ئازادكرانی‌ ئه‌و مامۆستایه‌ بوون كه‌ رووبه‌ڕووی تۆمه‌ت گه‌ڵێكی‌ وه‌كوو هه‌وڵدان له‌ دژی ئه‌منیه‌تی میللی بوونه‌ته‌وه‌ و به‌م هۆیه‌وه‌ له‌ وانه‌ وتنه‌وه‌ له‌ زانكۆش بێبه‌ش كراون.

 

 

نوشته شده در تاریخ سه شنبه 4 اسفند 1388    | توسط: be sansor    |    | نظرات()