ئامریكا بۆ به‌روه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی‌ ئێران، روی له به‌ربژێری فشار كردوه‌
22 / 2 / 2010
کوردستان و کورد نیوز: ژێنێرال ده‌یوید پێترائۆس، فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌ ئه‌مریكاییه‌كان له‌ باشوور و ئاسیای رۆژهه‌ڵاتی‌ نێوه‌ڕاست رایگه‌یاندوه‌ که‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریکا بۆ راگرتنی به‌رنامه‌ی‌ ناوكیی كۆماری ئیسلامیی ئێران، روویان له‌ به‌ربژێری "فشارهێنان" كردوه‌.
ناوبراو گوتی که‌ پێم وانیه‌ ئێستا كه‌س بتوانێ‌ بڵێ كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی‌ دیكه‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ جیهانی‌، له‌ ده‌رفه‌ته‌كانی‌ پێویست دا و له‌ رێگای‌ دیپلۆماسییه‌وه‌ له‌ بیری چاره‌سه‌ری كێشه‌ی‌ ناوكیی‌ ئێران دا نه‌بوون.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌ ئه‌مریكاییه‌كان كه‌ هه‌رێمی مه‌ئمووریه‌ته‌كه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ كه‌نداوی‌ فارسیش له‌ خۆ ده‌گرێ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌دا كه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ ، بارودۆخێكی باشی بۆ ئێمه‌ دروست كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ بژێری "فشار هێنان" كه‌ڵك وه‌رگرین.
ده‌وڵه‌تی‌ باراك ئۆباما، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی‌ ناوكیی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رده‌وام له‌ سیاسه‌تی دوو فاقه‌‌ كه‌ به‌ "ته‌شویق و ته‌مبێ" ناسراوه‌ ، كه‌ بریتییه‌ له‌ هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه‌ له‌ رێگای‌ وتووێژه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر به‌ ئاكام نه‌گه‌یشت، له‌ فشارهێنانی‌ سیاسی و ئابووری كه‌ڵك وه‌ر ده‌گیرێ.
ژێنێرال ده‌یوید پێترائۆس هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: كرده‌وه‌ی‌ ئه‌م دواییانه‌ی‌ حكومه‌تی‌ ئێران له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چالاكییه‌ ناوكییه‌كانی، بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان پێداچوونه‌وه‌ به‌ هه‌موو بڕیاره‌كانی له‌چاو له‌گه‌ڵ سالێ 2007دا بكه‌ن كه‌ ئه‌وكات وایان ده‌زانی هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ به‌رنامه‌ی‌ ناوكیی ئێران كه‌م بۆته‌وه‌.
ژێنێرال پێترایۆس هه‌روه‌ها درێژه‌ی‌ داوه‌: ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ زۆره‌ كه‌ له‌ حه‌وتووی داهاتوودا ئێمه‌ زیاتر له‌ هه‌وڵه‌ ناوكییه‌كانی ئێران ئاگادار ده‌بین.
شایانی‌ باسه‌ كه‌ سه‌رۆكی گشتی نوێی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئاشكرای كردوه‌ كه‌ ئه‌و هه‌وڵانه‌ جێگای نیگه‌رانییه‌.
پێویسته‌ ئاماژه‌ی‌ پێ بكرێ كه‌ ئامریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ چه‌ند ساڵی‌ رابردوو دا ، نیگه‌رانیی خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌ ناوكیییه‌كانی رێژیمی تاران ده‌ربڕیوه‌ و ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئێران به‌ چوونه‌پێشی بۆ ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به‌ زانستیی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوكی راگه‌یه‌ندراوه‌.

 

نوشته شده در تاریخ سه شنبه 4 اسفند 1388    | توسط: be sansor    |    | نظرات()