خوێندن به زمانی كوردی به فه‌رمی ده‌ست پێده‌كات

ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:

 


له هه‌نگاوێكی به‌نرخ و ئه‌رێنیدا بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی وڵاتی ئێران، ده‌وڵه‌ت به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی زمانی دایكییه‌وه‌ خولی راهێنان و فێربوونی نووسین و خوێندنی به زمانی كوردی له كوردستان راگه‌یاند.


كامیل گوڵباخی به‌رپرسی ده‌بیرخانه‌ی چاوه‌دێری به‌سه‌ر ناوه‌نده‌ كولتووری و هونه‌رییه‌كانی مزگه‌وته‌كانی كوردستان له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی فارس رایگه‌یاند: له‌مه‌به‌دوا به شیوه‌یه‌كی فه‌رمی له سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانی شار و گونده‌كانی كوردستان له لایه‌ن ئه‌ندامانی ناوه‌ندی كولتووری و هونه‌رییه‌وه‌، خولی راهێنان و فێركردنی زمانی كوردی به‌ڕێوه‌ ئه‌چێت.

ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به رۆژی ٢ی ره‌شه‌مه وه‌ك رۆژی جیهانی زمانه زگماكییه‌كان كرد و وێڕای به‌رزراگرتنی ئه‌م رۆژه‌ گوتی: زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی یه‌كێك له خه‌زێنه‌ كولتوورییه‌كانی وڵاتی ئێرانه كه به هۆی پێگه‌ و نرخی بێ وێنه‌ی خۆی له ماوه‌ی سه‌دان ساڵدا ئایینه‌كان و داب و نه‌ریتی مێژوویی و دێرینی ئه‌م وڵاته‌ی به ئه‌مانه‌ته‌وه پێشكه‌ش به نه‌وه‌كانی دواڕۆژی خۆی كردوه و رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانیش له دوایین سه‌فه‌ری خۆیدا بۆ كوردستان له مانگی بانه‌مه‌ڕی رابردوودا زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی به خه‌زێنه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی نێوبردوه‌.‌

 

نوشته شده در تاریخ سه شنبه 4 اسفند 1388    | توسط: be sansor    |    | نظرات()