به‌هۆی رۆڵگێڕان به‌ دژی حیزبه‌ کوردییه‌کان، ده‌یانه‌وێ مه‌لا حه‌سه‌نی بکه‌‌نه‌ سامانی مه‌عنه‌وی

 

 

 

به‌رپرسێکی پارێزگه‌ی ورمێ رایده‌گه‌یه‌نێ که‌ داوایان له‌ "رێکخراوی سامانه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان"ی ئێران کردووه‌ ناوی مه‌لا حه‌سه‌نی بخرێته‌ ناو لیسته‌ی "سامانه‌ مه‌عنه‌وییه‌کان"ی ئێران و ئه‌وه‌ش بۆ رۆڵی ناوبراو ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ له‌ به‌ربه‌ره‌کانیکردن له‌گه‌ڵ حیزبه‌ کوردییه‌کان، له‌ سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێراندا.  

به‌رپرسی بیرۆی ورمێ ی "رێکخراوی سامانه‌ کولتوورییه‌کان"ی ئێران، ئه‌سه‌دوڵا عه‌لیزاده‌، له‌و بواره‌وه‌ رایگه‌یاند: دۆسیه‌ی تۆمارکرانی ناوی حوجه‌تولئیسلام غولامڕه‌زا حه‌سه‌نی وه‌ک سامانی مه‌عنه‌ویی وڵات، دراوه‌ به‌ رێکخراوی سامانه‌ کولتورییه‌کان.

ناوبراو، وێرای ئاماژه‌ به‌وه‌ که‌ "دۆسیه‌که‌ له‌ ژێر لێکۆڵینه‌وه‌ دایه"‌، هیوای خواست "تا کۆتایی ئه‌مساڵ ناوی ناوبراو وه‌ک یه‌کێک له‌ سامانه‌ کولتورییه‌کانی وڵات تۆمار بکرێت."

سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری ئه‌و داوا "شاز"ـه‌ش، به‌رپرسه‌ ده‌وڵه‌تییه‌که‌ ئه‌وه‌ی خسته‌ روو که‌ مه‌لا حه‌سه‌نی له‌ سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێراندا "وه‌ک فه‌رمانده‌ی تێکۆشه‌رانی نه‌یاری رژیمی تاغووت، سه‌رکردایه‌تیی شه‌ڕی چه‌ژکداریی کردووه‌"، روونیشی کرده‌وه‌ که‌ مه‌لا حه‌سه‌نی رۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بووه‌ له‌ "به‌ربه‌ره‌کانیکردن له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی کۆمه‌ڵه‌ و دێموکرات" و له‌ شه‌ڕی شاری نه‌غه‌ده‌شدا که‌ تێیدا ژماره‌یه‌کی زۆر کورد و ئازه‌ری کوژران "مۆره‌ی سه‌ره‌کی" بووه‌.

 

 

نوشته شده در تاریخ چهارشنبه 12 اسفند 1388    | توسط: be sansor    |    | نظرات()