قۆڵبه‌ست كرانی‌ چه‌ندین كه‌س له‌ لایه‌ن پۆلیسی ئیتالیاوه‌ به‌ تۆمه‌تی‌ قاچاخی‌ چه‌كوچۆڵ بۆ ئێران

 

 

Se bildet i full størrelse
4 / 3 / 2010
بێسانسۆڕنیوز: پۆلیسی ئیتالیا رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 12ی‌ ره‌شه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ 9 كه‌سی به‌ تۆمه‌تی‌ ناتردنی‌ چه‌كوچۆڵی قاچاخ بۆ ئێران قۆڵبه‌ست كردوه‌ كه‌ چه‌ند كه‌سێكیان ئێرانین‌ و له‌وانه‌یه‌ كه‌ سه‌ربه‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌تیه‌كانی‌ ئێران بن. به‌پێی‌ راپۆرتی‌ "رۆیترز" له‌ زمان راگه‌یاندراوه‌كه‌ی‌ پۆلیسی ئیتالیاوه‌ ئه‌و گیراوانه‌ كه‌ ئیتالیایی و ئێرانین له‌ عه‌مه‌لیاتێكدا به‌ ناوی‌ عه‌مه‌لیاتی‌ "ته‌ك تیرهاوێژ" له‌ شاری‌ میلان له‌ باكووری‌ ئیتالیا قۆڵبه‌ست كران.
پۆلیس له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌یه‌كی‌ به‌ ورده‌كارییه‌كانی‌ ئه‌م عه‌مه‌لیاته‌ نه‌كردوه‌ به‌ڵام قه‌رار وایه‌ كه‌ دادستانی‌ دژه‌ تیرۆریسمی‌ ئیتالیا له‌ كۆنفرانسێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا ورده‌كاریی زیالتر له‌و باره‌ ئاشكرا بكا. به‌رپرسانی‌ ئێرانی‌ سه‌باره‌ت به‌م عه‌مه‌لیاته‌ هه‌تا ئێستا هیچ دژكرده‌وه‌یه‌كیان له‌ خۆیان پێشان نه‌داوه‌.
ئێران یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه‌ كه‌ فرۆشی چه‌كوچۆڵی‌ لێ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌و له‌ چه‌ند مانگی‌ رابردووشدا چه‌ندین په‌روه‌نده‌ی‌ له‌ بابه‌ت قاچاغی چه‌كه‌وه‌ له‌ وڵاتانی‌ دیكه‌دا هه‌بووه‌.
له‌ یه‌كێك له‌و په‌روه‌ندانه‌دا به‌رپرسانی‌ تایله‌ندی‌ رایانگه‌یاند كه‌ فرۆكه‌یه‌كی‌ هه‌ڵگری‌ چه‌كوچۆڵیان له‌ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی‌ ئه‌م وڵاته‌دا راگرتووه‌ كه‌ له‌ كوره‌ی‌ باكووره‌وه‌ بۆ ئێران ده‌ڕۆیشت.
خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌وساڵیش ده‌وڵه‌تی‌ یه‌مه‌ن رایگه‌یاند كه‌ پاپۆڕێكی‌ هه‌ڵگری‌ چه‌كی‌ راگرتووه‌ كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ شه‌ڕوانه‌ شیعه‌كان له‌ باكووری‌ یه‌مه‌ن ده‌ڕۆیشت. هه‌ر له‌و مانگه‌دا ده‌وڵه‌تی‌ ئیسراییل رایگه‌یاند كه‌ پاپۆڕێكی‌ ئێرانیان له‌ ده‌ریای‌ مه‌دیترانه‌ راگرتووه‌ كه‌ دواتر میدیاكان رایانگه‌یاند ئه‌و پاپۆڕه‌ ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك و چه‌ك¬وچۆڵی‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ سووریه‌ یا بۆ جیزبۆڵڵای‌ لوبنان ده‌برد.

 

نوشته شده در تاریخ پنجشنبه 13 اسفند 1388    | توسط: be sansor    |    | نظرات()