سەرۆکی پەژاک ڕێکخراوی پێکاکا بۆ کوردستانی ئێران قۆڵبەستکرا

بێسانسۆڕنیوز:

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتو بە سایتی بێسانسۆڕنیوز، ئەمڕۆ هەینی 5.3.2010 کاتژمێر 4ی دوا نیوەڕۆ بە کاتی ئاڵمان ڕەحمان حاجی ئەحمەدی سەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) لکی پێکاکای کوردستانی ئێران  لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە قۆڵبەستکرا.

له‌ درێژه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی که‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو دا بۆ سه‌ر ئەندام و دام و ده‌زگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پێکاکا) له‌ لایه‌ن پۆلیسی وڵاتانی ئوروپاوه‌ ده‌ستی پێکردووه‌، ئەمڕۆ کاتژمێر چواری دوا نیوەڕۆ 12 پۆلیسی شەخسی  لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری کۆڵن  ره‌حمانی حاجی ئه‌حمه‌دی سەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)  لکی پێکاکا بۆ کوردستانی ئێرانیان قۆڵبەستکردو بەرەو شوێنێکی نادیار گوێستیانەوە. پێشتریش هه‌ر یه‌ک له‌ ره‌مزی کارتاڵ، زۆبه‌یر ئایدار، ئادام ئوزون و چه‌ند به‌رپرسی دیکه‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستانی سەر بە پێکاکاو بنکه‌ و دامه‌زراوه‌ سیاسی، ئابوری و میدیایی سەر بە پێکاکا لە باکوری‌ وڵاتانی ئوروپایی دەستیان بەسەردا گیرابوو. هه‌روه‌ها هێرش بۆ سه‌ر بنکه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنیی رۆژ تیڤی زمانحاڵی پێکاکا له‌ بروکسێل و چه‌ند ناوه‌ندی ئابوریی ئەم ڕێکخراوە له‌ وڵاتانی بلژیک، هوله‌ند، ئیتالیا و ئاڵمان ئه‌نجام دراوه‌ و ده‌ست به‌ سه‌ر ئه‌و ناوه‌ندانه‌ دا گیراوه‌.

 

 

نوشته شده در تاریخ شنبه 15 اسفند 1388    | توسط: be sansor    |    | نظرات()