ئاژانسی ناسای‌ ئه‌مریكی جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ساڵی‌ ( 2012 ) دا ژیانی‌ سه‌ر زه‌وی‌ كۆتایی دێت



3/9/2010
ئاژانسی ئاسمانه‌وانیی ئه‌مریكی " ناسا " ئه‌و ڕاپۆرته‌ی‌ ئه‌كادیمیای‌ نه‌ته‌وه‌یی بۆ زانسته‌كان له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكای‌ دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات له‌ساڵی‌ " 2012 " دا ژیانی‌ سه‌ر زه‌ویی كۆتایی دێت و ئه‌وه‌شی‌ پشتڕاستكردبووه‌وه‌ كه‌ گه‌رده‌لولێكی‌ ئاگرینی توند له‌زیاتر له‌ " 150 " ملیۆن كیلۆمه‌تره‌وه‌ و له‌سه‌ر ڕووی‌ خۆره‌وه‌ هه‌ڵی‌ كردووه‌ به‌ره‌و زه‌وی‌ .
ڕِۆژنامه‌ی‌ " ئه‌ی‌ بی سی " ی‌ ئیسپانی‌ ئه‌وه‌ی‌ بڵاوكردبووه‌وه‌ كه‌ له‌كاتی‌ خۆرئاوابوونی‌ یه‌كێك له‌ڕۆژه‌كانی‌ مانگی‌ – ئایار بـۆ ئه‌یلول – ی‌ ساڵی‌ " 2012 " دا ئه‌و كاره‌ساته‌ ڕووده‌دات و له‌ماوه‌ی‌ ته‌نها خوله‌ك و نیوێكدا تاریك دادێت و ووزه‌ی‌ كاره‌با له‌سه‌ر زه‌وی‌ نامێنێت و زۆرێكیش له‌شاره‌ گه‌وره‌كانی‌ ئه‌مریكا و صین و ئه‌وروپا به‌ته‌واوه‌تی‌ خاپـور ده‌بن و ژیانیان تێدا نامێنێت .
له‌لای‌ خۆشیه‌وه‌ " دانییل بیكر " ی‌ پسپۆڕ له‌ كه‌ش و هه‌وای‌ ئاسمانی‌ له‌ زانكۆی‌ – كولورادو – و سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ – ناسا – ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی‌ هه‌ڵكردنی‌ ئه‌و گه‌رده‌لوله‌ ئاگریه‌ زۆر به‌كارهێنانی‌ ته‌كنه‌لۆژیای‌ نوێ و زۆربوونی‌ به‌خه‌رجدانی‌ ووزه‌ی‌ كاره‌بایه‌ له‌سه‌ر زه‌وی‌ , وه‌ ئه‌و تۆپه‌ڵه‌ پلازمایه‌ی‌ كه‌ له‌خۆره‌وه‌ دێت له‌توانایدایه‌ كه‌ له‌چه‌ند چركه‌یه‌كدا ووزه‌ی‌ كاره‌با له‌سه‌ر زه‌وی‌ نه‌هێڵێت و كاره‌ساتێكی‌ گه‌وره‌ش بخـاته‌وه‌ و پێشـبینیش ده‌كرێت كه‌ زیاتر له‌ ( 70 % ) ی‌ دانیشـتوانی‌ سـه‌ر زه‌وی‌ له‌ناو بچن .
له‌ " أخبار مكتوب " ه‌ وه‌

 

نوشته شده در تاریخ چهارشنبه 19 اسفند 1388    | توسط: be sansor    |    | نظرات()