ولامی شه‌ڕ خوازانه‌ به‌ بانگاوازی ئاشتی دیمۆکراته‌کان‌

2010 03 09 - 11:00


avatar

برایم جه‌هانگیری
دیسان ناراستی، دیسان چه‌واشه‌کاری جیگای حه‌ق و حه‌قیقه‌ت و ئیسافی گرته‌وه‌
ئه‌گه‌رچی دامنابوو له‌ سه‌ر که‌مپه‌ین و ئاکامه‌کانی که‌مپه‌ین و هه‌لسوکه‌وته‌‌کان هیچی دیکه‌ نه‌نووسم، به‌لام مرۆڤ جاری وایه‌ له‌ راست ئه‌و هه‌مووه‌ ناراستی‌ و چه‌واشه‌کارییه‌ خۆی پێ ڕاناگیرێ و ناتوانێ بیده‌نگ بێ، کۆمه‌ڵێ ئینسانی دلسۆز به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌ک داوا له‌ به‌ریز کاک مسته‌فا هیجری ده‌که‌ن که‌ هه‌نگاوێکی دڵخۆشکه‌ر بۆ کوردان هه‌ڵێنێته‌وه‌ و ده‌گه‌ڵ به‌ریز خالیدی عه‌زیزی دا بکه‌وێته‌ گفتگۆوه تابه‌لکوو ئاشتی و برایه‌تی جارێکی دیکه‌ باڵ به‌ سه‌ر به‌شیک له‌ هیزه‌کانی رۆژ هه‌لات دا و له‌ ئاکام دا به‌ سه‌ر خه‌لکی کوردستانیش دا بکێشی‌. له‌ وڵامی ئه‌و بانگاوازه‌ و له‌و ماوه‌یه‌ دا زۆر که‌س به‌ باری ئه‌رینی دا و بۆ به‌ره‌وپیش چونی ئه‌و پرۆسه‌یه‌، وتاری نووسی و قسه‌ی کرد و پشتیوانی خۆێ ده‌ربڕی.له‌و رێگایه‌وه‌ زۆر که‌س تێکۆشا دا تا به‌لکوو بتوانێ خزمه‌تێکی هه‌رچه‌ند بچووکیش به‌ به‌ره‌و پیش چوونی ئه‌و هه‌وڵه‌ نیشتمانییه‌ بکات، بۆ به‌رته‌و پێش چونی ئامانجی که‌مپه‌ین هه‌ر له‌ ئه‌ندامانی حدکا و حدک و له‌ که‌سانی وه‌ڕه‌ز بوو له‌ کیشه‌و ناکۆکییه‌کانی ناو حیزبی دیمۆکرات را بگره‌ تا که‌سانی بێلایه‌ن دڵسۆزانه‌ هاتنه‌ مه‌یدان و قۆڵی هیمه‌تیان هه‌لکرد.

به‌داخه‌وه‌ له‌م نیوه‌ دا به‌شیک له‌ هاوڕییانی حدکا بێ ئه‌وه‌ی گویبده‌نه‌ هیچ ئوسول و پره‌نسیبێکی سیاسی و ئه‌خلاقی وله‌به‌ر چاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی‌ نه‌ته‌وه‌یی زۆر به‌ ئاشکرا هه‌م ده‌هه‌وڵی ده‌م کوت کردنی ئه‌و حه‌ره‌که‌ته‌ی که‌مپه‌ین‌ که‌وتن و هه‌م به‌ ئاشکرا ئه‌ندام و کادره‌ پیشکه‌وتووه‌وکانیان له‌ جیاتی لانی که‌م سه‌داقه‌ت و راستگۆیی له‌ به‌ر چاو بگرن، بۆ به‌ لاڕی دابردن و چه‌واشه‌کردنی ده‌قی داخوازیه‌که‌ که‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند که‌سی بیلایه‌ن و هیندێ دلسۆز و رووناکبیری ناو حدکا هاتبۆ گۆڕی له‌ هیچ چه‌شنه‌ بوختان و چه‌واشه‌کارییه‌ک هه‌م سه‌باره‌ت به‌ حدک و هه‌م سه‌باره‌ت به‌ ئامانجی بانگاوازی که‌مپه‌ینی ئاشتی دیمۆکراته‌کان خۆیان نه‌پاراست.

من یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ بووم که‌ وه‌ک کوردێک له‌م پیوه‌ندییه‌ دا بابه‌تێکم له‌ مالپه‌ره‌کاندا بڵاو کردوه‌ به‌ نێوی "که‌مپه‌ینی ئاشتی دیمۆکراته‌کان و چه‌ند قسه‌یه‌ک". له‌و بابه‌ته‌ دا ئاماژه‌م کردبوو که‌ دووبه‌ره‌کی خوازان له‌ هه‌ردووک لا کێچیان ده‌که‌وڵی که‌وتووه‌ و به‌ هه‌موو توانایانه‌وه‌ هه‌وڵی له‌ کار
" دووبه‌ره‌کی خوازان له‌ هه‌ردووک لا کێچیان ده‌که‌وڵی که‌وتووه‌ و به‌ هه‌موو توانایانه‌وه‌ هه‌وڵی له‌ کار خستنی ئه‌و ره‌وته‌ده‌ده‌ن که‌ له‌ ناو به‌ده‌نه‌ی حدکا و به‌شیک له‌ ئه‌ندامانی پێشووی حیزب دا سه‌ری هه‌ڵداوه‌،"
خستنی ئه‌و ره‌وته‌ده‌ده‌ن که‌ له‌ ناو به‌ده‌نه‌ی حدکا و به‌شیک له‌ ئه‌ندامانی پێشووی حیزب دا سه‌ری هه‌ڵداوه‌، دیار ئینسافه‌ن ئه‌گه‌ر چاو له‌ هه‌لویستی ئاشکرای لایه‌نه‌کان بکه‌ین به‌ روونی بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که‌ له‌ ناو حدکا دا به‌شیوه‌یه‌کی سیستماتیک و هه‌مه‌ لایه‌نه و‌ له‌ مالپه‌ره‌ حیزبی ناره‌سمییه‌کانیان دا به‌ تایبه‌تی له‌ لایه‌ن کادر و ئه‌ندام و چالاکانی ئه‌و حیزبه‌ به‌ شیوه‌یه‌کی به‌رچاویش له‌ لایه‌ن به‌ریزان ئه‌ندامانی ‌ده‌ره‌وه‌ی ولاتیان له‌جیاتی ولامی ئه‌رینی به‌و بانگوازه‌ بدریته‌وه‌ شه‌ڕێکی ئیعلامی نه‌خوازراویان راگه‌یاندوه‌ و به ئاشکرا و به‌ رۆژی رووناک راستییه‌کان ئاوه‌ژوو ده‌که‌نه‌وه‌ و و به‌ بابه‌تی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ له‌ خۆیانه‌وه‌ ده‌شی بڕن و ده‌شی درون . ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵکه‌ به‌و نووسینانه‌ به‌ر له‌ هه‌موو شتێک خۆیانی پێ ڕاده‌نێن و به‌و کرداره‌ش ده‌ری ده‌خه‌ن که‌ ئه‌وه‌ی زیاتر دڵی به‌ دووبه‌ره‌کی گه‌رمه‌و و حه‌زی له‌ بشێوی و ئاڵۆزی و چاندنی تۆوی رق و کینه‌یه‌ ئه‌وه‌ به‌شیک له‌ هاوڕییانی حدکان نه‌ک حدک، راستی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ به‌ ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی کورت بۆ سه‌ر هه‌لویست و روانگه‌کان بۆ هه‌موو لایه‌ک ئاشکرا دبیت.

:ئه‌و به‌ڕیزانه‌ ئاوا ده‌نووسن و ئاوا ده‌دوێن و ئه‌و رسته‌کانیانه

 

-‌ گرفتەکانی هاتنەوەی جیاوەبووەکان بۆ نێو حیزبی دێموکراتی کوردستان" گەلۆ، تۆ بڵێی رۆیشتنی ئاوا سادە و ساکار و بە پەلە، چەندە قازانجی تێدا بووە کە ئێستا هاتنەوەی هێندە خێرا و پڕ بانگەشە خێری تێدا بێ؟! ئایا تا چەندە ئاوەزمەندانەیە ئێستا بمانەوێ باس لەوە بکەین کە حیزبێک تێکەڵ بە حیزبێکی دیکە بێ؟!" مەنسوور عەزیزی( مالپه‌ری به‌ریز ساڵه‌ نه‌ڵۆسی)

2- روون کردنه‌وه‌ی هاورییانی حدکا له‌ کانادا "هه‌روه‌ک ئاگادارن ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه‌ له‌ سه‌ر چه‌ند مالپه‌ری کوردی بانگه‌وازێک به‌ ناوی که‌مپینی یه‌ک خستنه‌وه بلاو بووه‌ته‌وه‌ که‌ به‌ واته‌ کۆمه‌لێک له‌ ئه‌ندامانی حدکا به‌ ئه‌م به‌نگه‌وازه‌وه‌ هه‌ستاون.(مالپه‌ری به‌ریز ساڵه‌ نه‌ڵۆسی)

3- ئاکامی واژۆکردن من دژی هاتنه‌وه‌ نیم و که‌سیش پێشی پێ نه‌گرتوون بگه‌ڕێنه‌وه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌شیان پێویستی به‌ ئیمزا کۆ کردنه‌وه‌ ناکات و ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناو حیزبی دایک و هیوادارم ئه‌م جاره‌ که‌ هاتنه‌وه‌ ئاخرین هه‌ڵوێستیان بێت و جارێکی تر له‌ کاتێکی تر دا حیزب به‌ جێ نه‌هێڵن.نوسینی ساله‌ نه‌لۆسی (هه‌مان ماڵپه‌ر)

4- من هیچ لیسته‌کم ئیمزا نه‌کردوه‌ ره‌حیم بیهروز کانادا "
ئه‌و رۆژانه‌ له یەکێک لە سایتەکاندا نوسراوه‌یەکم چاو پێکه‌وت که ‌له لایه‌ن چه‌ندکه‌سێک روو به ‌به‌ڕێز کاک مسته‌فای هیجری نووسرا بوو. له ‌نووسراوه‌که‌دا داوا له ‌کاک مسته‌فا ده‌که‌ن که‌ بۆ پێکه‌وه‌ نووساندنه‌وه‌ی هەر "دوو له‌تی" حیزب لە گەڵ خالید عەزیزی دابنیشێ وقسه‌ بکا.

5- هیلکه‌ بۆگه‌نیوه‌که‌ی کاک ره‌حیم ره‌شیدی له‌ میدیا نیوز دا" یه‌کگرتنه‌وه‌ له‌ سه‌ر ئینتیرنیت ناکرێ"وه‌کوو هێندێک ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر هه‌وڵدان بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ کارێکی شۆرشگێڕانه‌یه‌، که‌واته‌ ده‌بێ ئه‌وان ئه‌وه‌ بسه‌لمێنن که‌ جیا بوونه‌وه‌ کرده‌وه‌یه‌کی به‌ پێچه‌وانه‌ بوه.... کاری به‌رێوه‌به‌رانی که‌مپین وه‌کوو ئه‌وه‌ وایه‌ هێلکه‌یه‌کی بۆگه‌ن‌و رزیوو له‌ نێو یه‌خه‌چاڵ بنێیت،...... مالپه‌ری medyanews

6- رونکردنه‌وه‌یه‌کی کورت له سه‌ر هه‌وا‌ڵیک که له سایتی بو‌ ڕ‌وژهه‌ڵات بڵاو بوه‌ته‌وه.

ما‌وه‌ی چه‌ند سا‌ڵیکه یا باشتر بڵێین ما‌وه‌یه‌کی کورت دوای کو‌‌نگره‌ی 13 هه‌واڵی یه‌ک گرتنه‌‌وه یا گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و جه‌ماعه‌ته لێر‌ه‌و له‌وێ ده‌بیسترا!. به‌شیک له‌ ئه‌ندامانی حدکا له‌ ئامریکا (3 نه‌فه‌ر)(مالپه‌ری به‌ریز ساڵه‌ نه‌ڵۆسی).

7- ئایا ئەوانەی کەمپینێکی هاتنەوە دروست دەکەن تازە لە خەو ڕاچڵەکاوەن یان فریوکاریەکی دیکەیە؟! ماڵپه‌ڕی به‌ریز ساڵه‌ نه‌ڵۆسی


دیاره‌ ئه‌وه‌ ته‌نیا رسته‌یه‌که له‌ نوسراوه‌ی ئه‌و به‌ریزانه‌‌ و وه‌ک ده‌ڵێن مشتێکه‌ له‌ خه‌روارێک ده‌نا ئه‌گه‌ر چاو به‌ نوسراوه‌کان دا بخشینی ئه‌وده‌م سه‌یرت دێ که‌ به‌راستی ئه‌و حیزبه‌ چه‌ند ساله‌ ئه‌وه‌یه‌‌ به‌رهه‌می په‌روه‌رده‌یی و فه‌رهه‌نگی و پێگه‌یاندنی ئه‌ندام وه‌ کادره‌کانی؟!

ئه‌وه‌یه‌ زمان و ئه‌ده‌بیاتی کۆمه‌ڵی رۆژنامه‌ نووس و کادر و ئه‌ندامی چالاکی حیزبێکی سیاسیی کوردستانی، "گرفتی هاتنه‌وه‌ی جیابووه‌کان؟!" گه‌ڕانه‌وه‌و یان هاتنه‌وه‌ی ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌؟! ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌رێزانی حدکا که‌ی کۆتایی پێ دێ و کوردی رۆژهه‌لات به‌ره‌و کوێ ده‌بات ئاینده‌ وڵام ده‌داته‌وه‌ به‌لام حه‌ق نییه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ ئه‌منیه‌تی ته‌واو دا و له‌ وڵاتانی رۆژئاوایی پاڵیان لێ داوه‌ته‌وه به‌ ده‌ربڕینی بیرو بۆچوونی توند ئاژۆ و نادۆستانه‌ زه‌مینه‌ی شه‌رێکی خویناوی له‌ داهاتوو دا خۆش ‌بکه‌ن و ریگا

" حه‌ق نییه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ ئه‌منیه‌تی ته‌واو دا و له‌ وڵاتانی رۆژئاوایی پاڵیان لێ داوه‌ته‌وه به‌ ده‌ربڕینی بیرو بۆچوونی توند ئاژۆ و نادۆستانه‌ زه‌مینه‌ی شه‌رێکی خویناوی له‌ داهاتوو دا خۆش ‌بکه‌ن و ریگا نه‌ده‌ن هیچ که‌س دوو قسه‌ی خیر بۆ هێور بوونه‌وه‌ی نائارامی وبشێوی نیوان دوو هیزی سیاسی کوردستانی بکات.
نه‌ده‌ن هیچ که‌س دوو قسه‌ی خیر بۆ هێور بوونه‌وه‌ی نائارامی وبشێوی نیوان دوو هیزی سیاسی کوردستانی بکات. هه‌مان زمان، هه‌مان گفت و لفتی سه‌ره‌تای له‌ت بوون! چه‌ند که‌سێک چوون؟! ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌! ئه‌وانه‌ی رۆیشتوون ئه‌گه‌ر ده‌گه‌ڕینه‌وه با بێنه‌وه‌‌؟! ئه‌وه‌ ئه‌ده‌بیاتی سه‌رده‌می خیڵایه‌تییه‌ نه‌ک هی ئه‌مڕۆ، خۆ نۆکه‌ر له‌ ماڵه‌ ئاغا و کویخای گوند زوێر نه‌بووه‌ که‌ بگه‌ریته‌وه‌ بۆ به‌رده‌رکی ئاغا تا بکه‌ویته‌ به‌ر لێبورده‌یی و گه‌وره‌یی ئاغاو ئه‌ربابی که‌ره‌م! پاشان کوا ئامانجی ئه‌و بانگاوازه‌ ئیستا یه‌کگرتنه‌وه‌یه‌؟


جا با به‌ یه‌که‌وه‌ بۆ ده‌رخستنی راستییه‌کان سه‌رنجی ده‌قی بانگاوازه‌که‌ی که‌مپه‌ینی ئاشتی دیمۆکراته‌کان بده‌ین. ئه‌وه‌ش ده‌قی بانگاوازه‌که‌ ده‌توانن له‌م لینکه‌ دا بیخویننه‌وه‌"http://www.giareng.com/modules.php?name=News&file=article&sid=3276

بانگه‌وازی کۆمه‌ڵێک له‌ تێکۆشه‌رانی دێموکرات بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌رگای دیالۆگ له‌ نێوان حدک و حدکا دا.

له‌و بانگاوازه‌ دا هاتووه‌""ئێمه‌ نامانه‌وێ بچینه‌‌وه‌ سه‌ر هۆیه‌کانی ئه‌م له‌تبوونه‌ و ئه‌وه‌ که‌ سه‌به‌بکاره‌کانی کێ بوون، چ کرا و چۆن که‌وتینه‌ هه‌ڵه‌ڕێگای ئه‌و لێک‌دابڕانه‌وه‌ و پێشمان‌وایه‌ ئیدی دووپاتکردنه‌وه‌ی ئه‌و وتانه‌ش سوودێکی نیه‌. به‌ڵام ئاشکرایه‌ که‌ ئه‌و له‌تکردنه‌ بزووتنه‌وه‌ی کوردی پێ لاواز بوو، ئه‌ندامانی حیزب و خه‌ڵکی کوردستانی تووشی ناهومێدی کرد، متمانه‌ به‌یه‌کتر کردن باوی نه‌ما، خۆیی و ناخۆیی په‌یدا بوو و له‌ سه‌ریه‌ک ئه‌ویندارانی ئازادیی کوردستان و دڵسۆزانی بزووتنه‌وه‌ ڕه‌واکه‌مانی دڵبه‌خه‌م و دوژمنان و نه‌یارانی کورد و له‌ سه‌ره‌وه‌ی هه‌مووان ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی شاد و سه‌رمه‌ست کرد".

له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دا که‌ من لایه‌نگری ئاسایی بوونه‌وه‌ی وه‌زعه‌که‌م به‌لام به‌راستی یه‌ک گرتنه‌وه‌ هینده‌ ئاسان نییه‌ له‌ نیوان دوو کولتووری ته‌واو جیاواز ، دوو ئه‌ده‌بیاتی جیاوازتر، له‌ نیوانی دوو روانگه‌ی یه‌کجار جیاواز سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ سیاسییه‌کان و هه‌ڵوێست و شێوازی کار کردن و چووونه‌ نێو واقیعی مه‌سه‌له‌کان. ده‌ڵین نا ده‌سه‌یری هه‌لوێستی به‌رێزان هاوڕییانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران بکه‌ن سه‌باره‌ت به‌ بانگاوازی ئاشتی دیمۆکراته‌کان و سه‌یری هه‌لوێستی هاورییانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان – یش بکه‌ن! سه‌یری زمان و ئه‌ده‌بیات و شیوازی قسه‌ کردنی به‌شیکی به‌رچاو له‌ هاوڕییانی حدک بکه‌ن و به‌راوردی بکه‌ن ده‌گه‌ل ئه‌و ئه‌ده‌بیاته‌ی به‌ریزانی حدکا! ئه‌ویش له‌ سه‌ر مالپه‌ره‌کان و له‌ راگه‌یاندنی ئازادی ئینتیرنیتی دا؟! وه‌نه‌بی لیره‌دا بم هه‌وێ که‌ بیسه‌لمینم ئه‌و یه‌کگرتنه‌وه‌یه‌ ناکڕی به‌ڵام دژواری یه‌کگرتنه‌وه‌ ده‌خه‌مه‌ به‌ر دیده‌ی ئه‌و به‌ریزانه‌ی که‌ له‌ خۆرا خۆیان سه‌خڵه‌ت کردووه‌ وپێیان وایه‌ ئه‌ندامانی حدک ئه‌وه‌ کۆڵه‌ پشتییه‌کانیان له‌ کۆڵ ناوه‌ و له‌ پشت ده‌رگای ئه‌و هاوریانه‌ سه‌فییان کێشاوه‌ و چاوه‌رێن که‌ لوتفێکیان شامیل بێت تا به‌ ئه‌سپایی خۆ به‌ ژووری پڕ له‌ مه‌رحه‌مه‌تی وان دابکه‌ن! کێ وای ده‌ ئیوه‌ گه‌یاندووه‌و به‌ کام پیوه‌ر ئاوا بۆ مه‌سه‌له‌کان ده‌چن و چۆنه‌ که‌ په‌یامی ئاشتی و برایه‌تی که‌مپه‌ین وا لێک ده‌ده‌نه‌وه‌؟

من هیچ کارم به‌وه‌ نییه‌ که‌ کێ ئه‌و بانگاوازه‌ ده‌رده‌کا و کێن ئه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌یان خستۆته‌ کار، به‌ڵام کارم به‌ ناوه‌رۆکی بانگاوازه‌که‌یه‌. ئایا به‌ راستی که‌س هه‌یه‌ له‌ دڵپاکی و دڵسۆزی ئه‌و په‌یامه‌ و راستی و دروستی په‌یامه‌که‌ شکی هه‌بێت؟ من دلنیام هیچ که‌س ناتوانی حاشا له‌ راستی و دروستی ئه‌و لیکدانه‌وه‌یه‌ بکات که‌ ئه‌ندامانی دیمۆکرات له‌و چه‌ند دیره‌ی سه‌ره‌وه‌ هیناویانه.‌ که‌ واته‌ ئه‌و هه‌لسوکه‌وتانه‌ له‌ پیناو چی دا؟ ئایا ترسێکی له‌ پشته‌ که‌ ئه‌گه‌ر نزیک بوونه‌وه‌یه‌ک هه‌بێ، ره‌نگه‌ له‌ داهاتوو دا تیکه‌ڵ بوونه‌وه‌یه‌کیشی به‌ دوا دا بێ و ئه‌وکات ره‌نگه پله‌ وپایه‌ و کورسی ‌ بکه‌وێته‌ خه‌ته‌ره‌وه‌ ؟! به‌رپرسایه‌تییه‌کان جیگایان پێ له‌ق بێ!؟که‌سانێک له‌م نیوه‌ دا ناو ناوبانگ له‌دست بده‌ن؟! ئه‌و براده‌رانه‌ بۆ قه‌ڵس و تۆڕه‌ن؟ بۆ نیه‌گه‌رانن؟ له‌ کویی ئه‌و په‌یامه‌ دا باس له‌ یه‌کگرتنه‌وی خیرا کراوه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ ده‌کوترێ با ئه‌و دانیشتن و دیالۆگه‌ ببیته‌ بناخه‌یه‌ک بۆ وه‌سه‌ریه‌کخستنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دیمۆکرات. باشه‌ که‌ وایه‌ ئه‌و به‌ریزانه‌ بۆ له‌یه‌که‌م وێستگه‌ دا دژی پیکه‌وه‌ دانیشتن و دیالۆگ و ئاشتی وبرایه‌تین؟


یه‌کگرتنه‌وه‌ بیرێکی جوان و کرده‌وه‌یه‌کی دژوار

که‌س شکی له‌وه‌ دانییه‌ که‌ ئاشتی و شه‌ر به‌ لایه‌نێک ناکرێ، که‌سمان نکۆڵیمان لێێ نییه‌ وسوور ده‌زانین که‌ کورد گوته‌نی ده‌ستێک به‌ ته‌نێ ده‌نگی نایه‌. که‌وایه‌ نه‌ دانیشتن و نه‌ دیالۆگ و دانوستاندن بۆ ئه‌وه‌ی زمینه‌ی دۆستایه‌تی و برایه‌تی خۆش بکات به‌ لایه‌نێک ده‌کرێ و نه‌ ئاشته‌وایی به‌ پیی ئه‌و هه‌لوێستانه‌ هینده‌ ئاسان دێته‌ دی. به‌ڵام هه‌وڵ دان بۆ گێڕانه‌وه‌ی روحی برایه‌تی ئه‌رکێکی پیرۆزه‌ و ده‌بێ ئاشتی خوازان لێی ماندوو نه‌بن. دڵنیاش بین که‌ له‌ ئاکام دا هه‌ر برایه‌تی و ئاشته‌وایی بیری زاڵه‌ به‌ سه‌ر کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌وتی و به‌ سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان دا.‌ ئاشکراشه‌ ئه‌و هه‌لوێست و ده‌ربڕینانه‌‌ به‌ هه‌موو پیوه‌ر و پیوانه‌کان ده‌ری ده‌خا کێیه‌ زیاتر له‌ ئاشت بوونه‌وه‌ و یه‌کریزی هیزه‌ سیاسییه‌ کوردستانیه‌کان ده‌ترسێ وبه‌ ڕاشکاوی له‌مپه‌ری سه‌ر ریگای برایه‌تیی و ته‌باییه‌. ئه‌و جۆره‌ بیرۆکه‌‌ و ده‌ڕبڕینانه‌ ئه‌گه‌رچی نه‌ نیشتمانپه‌روه‌رانه‌یه‌ و نه‌ مه‌سئولانه‌ به‌لام هیچ شکی تیدا نییه که‌‌ رسته‌ به‌رسته‌ی ده‌چیته‌ خانه‌ی میژووی هه‌لسووکه‌وتی هیزه‌ سیاسییه‌کان و به‌ره‌ی داهاتوو هه‌ر به‌و به‌لگه‌و دوکومێنتانه‌ هه‌ڵمان ده‌سه‌نگینن وبایه‌خمان بۆ داده‌نێن.

کاتێ به‌و نوسینانه‌ دا ده‌چییه‌وه‌ دڵت به‌ ئاشتی خوازان ده‌سوتێ، که‌ به‌ چ ئومیدێکه‌وه‌ روویان ده‌ کێ کردوه‌ و هیوای پشتوانی کردنیان به‌‌ کێ هه‌یه‌؟ له‌هه‌مان کات دا ریگای دژواری ئاشتی و ته‌باییت دیته‌ به‌رچاو که‌ به‌ مینی رق و قین داریژراوه‌ و لێره‌و له‌وێ خه‌ریکه‌ باڵ و په‌ری کۆتری ئاشتی هه‌لده‌په‌رتێوێ. به‌ڵام ئه‌وجاره‌ش حدکا و سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه‌ به‌ تایبه‌تی به‌ریز کاک مسته‌فا هیجری له‌ به‌رامبه‌ر هه‌لویستێکی میژوویی و نیشتمانیی دا قه‌راری گرتووه‌ و هیچ شکی تیدا نییه‌ که‌ به‌ریز کاک مسته‌فا هیجری ده‌بێ ولامده‌ر بێ هه‌م به‌و نامه‌یه‌ وهه‌م له‌ ئاکام دا به‌ رامبه‌ر به‌ میژوو له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا. هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا به‌ چاوی خۆمان ده‌یبینین که‌ هه‌موو شتێک هه‌ر سه‌رکرده‌ نایکات، هه‌موو تاوانێک یان چاکه‌ کارییه‌ک هه‌ر له‌ ئه‌ستۆی سه‌رکرده‌ نییه‌! ته‌ماشاکه‌ن به‌ر له‌ ولام دانه‌وه‌ی به‌ریز هیجری دا‌ چؤن به‌شیک له‌ پێشقه‌ڕاوڵه‌کانی به‌ده‌نه‌ی حدکا سه‌نگه‌ریان گرتووه‌ و له‌ پشت دلسۆزی بۆ حیزب و بۆ جووڵانه‌وه‌ی خه‌لک دا ده‌ستریژی له‌ مرۆڤاتیه‌تی ده‌که‌ن؟! ئاشت بوونه‌وه‌ و خۆشه‌ویستی و برایه‌تی و ته‌بایی هیچ پیوه‌ندی‌ به‌ زه‌مان و به‌ کات و به‌ میژوو وبه‌ حیزبایه‌تی و به‌ کوردایه‌تی - یشه‌وه‌ نییه‌. ئه‌وه‌ ئه‌سلێکی مرۆڤدۆستانه‌یه‌ و هیچ که‌سێک ناتوانی ڕووی لێ وه‌رگێڕی. روحی ته‌بایی و برایه‌تی ده‌بێ له‌ نیوان هه‌موو میله‌تانی دنیا دا بیته‌ دی و هیچ جیاوازییه‌ک له‌ به‌ینی جووله‌که‌ و موسولمان و مه‌سیحی ، فارس و عه‌ره‌ب و تورک ئه‌مریکی و ئالمانی و هیچ نه‌ته‌وه‌ وره‌گه‌زیکی دیکه‌ دا نابێ هه‌بێ. که‌وایه‌ چۆنه‌ ئه‌و براده‌رانه‌ خۆیان له‌ ناو کوردستان دا‌ به‌ جیاواز ده‌زانن وه‌ک ره‌گه‌زی ژیرمه‌ن خۆیان به‌ "ره‌گه‌زی سه‌رتر" به‌سه‌ر خه‌ڵک ده‌سه‌پینن؟! چۆنه‌ که‌ بانگاوازی ئاشتی و برایه‌تی هێنده شڵه‌ژاندوونی که‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌موو داب ونه‌ریتتێکی کوردانه‌ وله‌به‌رچاو کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه ‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌کرێ له‌ دژایه‌تی کردنی ناوه‌رۆکی په‌یامی که‌مپه‌ین و به‌ لاڕی دابردنی راستییه‌کان د‌رێغی ناکه‌ن؟ من به‌ش به‌حالی خۆم زۆر به‌ سه‌رسووڕمانه‌ وه‌ له‌ بیرو باوه‌ڕ و گوتاری ئه‌و که‌سانه‌ ده‌ڕوانم که‌ ناو وناوبانگی رۆژنامه‌ نووس و رۆشنبیر و شتی له‌م بابه‌ته‌یان به‌دوای خۆ دا ڕکیش کردووه‌ به‌لام یه‌ک له‌ هه‌زاریش نه‌ له‌ بۆچوون دا نه‌ له‌ کردار دا ده‌گه‌ل ئه‌و ناوبانگه‌ دا‌‌ یه‌ک ناگرنه‌وه‌.

نوشته شده در تاریخ یکشنبه 23 اسفند 1388    | توسط: be sansor    |    | نظرات()