فه‌نلاند ده‌ڵێ که‌ ئورووپا یه‌ك لایه‌نه‌ ئاماده‌ی‌ ته‌حریم کردنی‌ ئێرانه‌

14 / 3 / 2010
 وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ فه‌ننلاند رایگه‌یاند كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری‌ یه‌كلا نه‌بوونه‌وه‌ی‌ شوڕای‌ ئه‌منیه‌ت بۆ زیاد كردنی‌ ته‌حریمه‌كان له‌ دژی‌ ئێران، له‌

یه‌كیه‌تیی‌ ئورووپادا ئه‌و كۆده‌نگیه‌‌ پێویسته‌ بۆ ته‌حریمی‌ یه‌ك لایه‌نه‌ له‌ دژی‌ ئێران هه‌یه‌.
به‌ پێی‌ راپۆرتی‌ رویتێرز ئه‌لێكساندێر ئه‌شتوب، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ فه‌ننلاند، رۆژی‌ شه‌ممه‌ ئه‌م قسانه‌ی‌ دوای‌ چاوپێكه‌وتنی‌ نافه‌رمیی‌  له‌ گه‌ڵ كاترین ئه‌شتون، به‌رپرسی‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یه‌كیه‌تیی‌ ئورووپا و هه‌روه‌ها هه‌شت وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتانی‌ ئورووپایی‌ گوتووه‌.
ئه‌و هه‌روه‌ها خۆشبینی‌ خۆی له‌ مه‌ڕ رازی‌ كردنی‌ رووسیه‌و چین به‌ مه‌به‌ستی‌ پێكهێنانی‌ كۆده‌نگی‌ له‌ نێوان ئه‌ندامانی‌ شوڕای‌ ئه‌منیه‌ت له‌ سه‌ر په‌روه‌ندی‌ ناوكیی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ده‌ربڕی‌.
هه‌وه‌ها ئه‌شتوب جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ كه‌ " شكست هێنانی‌ یه‌ك ده‌نگی‌ له‌ نێو شووڕای‌ ئه‌منیه‌ت له‌ سه‌ر په‌روه‌نده‌ی‌ ناوكی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ته‌حریمی‌ یه‌كلایه‌نه‌ی‌ یه‌كیه‌تی‌ ئورووپا له‌ دژی‌ ئێران.
یه‌كیه‌توی‌ ئورووپا پێشتریش له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا  وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانیی‌ خۆی‌ له‌ مه‌ڕ چالاكیه‌ ناوكیه‌كانی‌ ئێران  پشتیوانیی‌ خۆی‌ له‌ زیادكرنی‌ ته‌حریمه‌كان له‌ دژی‌ ئێران راگه‌یاندبوو.
له‌م راگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتبوو‌ كه‌ یه‌كیه‌تیی‌ ئورووپا پشتیوانی‌ له‌ دژكرده‌وه‌كانی‌ شوڕای‌ ئه‌منیه‌ت به‌ هۆی‌ هاوكاری‌ نه‌كردنی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ له‌ گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌ له‌مه‌ڕ بابه‌تی‌ چالاكیه‌ ناوكیه‌كانی‌ ئێران ده‌ربڕیبوو و ئامادگی‌ خۆی‌ بۆ هه‌ر شێوه‌ دژكردوه‌یه‌ک‌ له‌ دژی‌ ئێران راگه‌یاندبوو.
چین که‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی‌ هه‌میشه‌یی‌ شوڕای‌ ئه‌منیه‌ته‌، به‌ هۆی‌ پێوه‌ندیه‌كی‌ به‌ربڵاو له‌ بواری‌ ئابووری‌ له‌ گه‌ڵ ئێران چه‌ندین جار رایگه‌یاندوه‌ كه‌ ئه‌م وڵاته‌ هه‌روا  بڕوای‌ به‌  چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ ئێران له‌ رێگه‌ی‌ دیپلوماسیه‌ .

 

نوشته شده در تاریخ یکشنبه 23 اسفند 1388    | توسط: be sansor    |    | نظرات()