قانعی‌ فه‌رد: به‌ پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان مه‌لا مسته‌فا هه‌وڵی‌ روخاندنی‌ كۆماری‌ مه‌هابادی داوه‌

قانعی‌ فه‌رد: به‌ پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان مه‌لا مسته‌فا هه‌وڵی‌ روخاندنی‌ كۆماری‌ مه‌هابادی داوه‌ 3/8/2010 لڤین پرێس:

عیرفان قانعی‌ فه‌رد، خوێندكاری‌ دكتۆرا، له‌ گفتوگۆیه‌كی‌ لڤیندا ده‌لێت كه‌ ده‌نگی‌ مه‌لا مسته‌فا ئێستا له‌ ئه‌رشیفی‌ ئینگلیز له‌ له‌نده‌ن هه‌یه‌ كاتێك له‌گه‌ڵ ئۆڵسن وتوو وێژی‌ كردووه‌ وتویه‌تی‌ "قازی‌ محه‌مه‌د پیاوێكی‌ ترسنۆك بووه‌"

قانعی‌ فه‌رد ئێستا خه‌ریكی‌ دكتۆرایه‌و‌و تێزی‌ دكتۆراكه‌ی له‌سه‌ر كاریگه‌ری‌ زامنی‌ ئه‌منییه‌ت (ساواك)ه‌ له‌سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی‌ كورد (1960 - 1975)، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت به‌ داوای‌ لێبوردنه‌وه‌ ئه‌وه‌ش ده‌ڵێم كه‌ مه‌لام سته‌فا ته‌نانه‌ت وتویه‌تی‌"قازی‌ محه‌مه‌د پیاوێكی‌ خوێڕی‌ بووه‌" ئه‌مه‌ ده‌قی‌ قسه‌ی‌ مه‌لا مسته‌فایه‌و له‌كتێبه‌كه‌ی‌ ئۆڵسنیشدا هه‌یه‌. ئه‌م ده‌نگه‌ له‌ ئه‌رشیفی‌ له‌نده‌ندا پارێزراوه‌و باخه‌ڵك بڕوات بیبینێت.

باسی له‌وه‌شكرد كه‌ ریوایه‌تێك هه‌یه‌ له‌ له‌نده‌ن ده‌ڵێت ئینگلیزه‌كان بارزانییان هه‌ڵفڕاند كه‌ بێته‌ ئێران له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ كۆماری‌ مهاباد بڕوخێت.

قانعی‌ فه‌رد سه‌باره‌ت به‌و گومانانه‌ی‌ خراونه‌ته‌سره‌ی‌ ده‌لێت "با بۆچی‌ له‌ د.مه‌حمود عوسمان ناپرسن كه‌ ده‌ڵێت هیچ كات نێوانی‌ بارزانی‌‌و قازی‌ محه‌مه‌د خۆش نه‌بووه‌".
 هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و قسه‌یه‌ راست نییه‌ كه‌ ده‌ڵێن، "قازی‌ محه‌مه‌د په‌رچه‌می‌ داوه‌ته‌ بارزانی‌‌و  وتوویه‌تی‌ قوربان تۆ ئاڵای‌ شۆڕشی‌ كورد هه‌ڵگره‌".


وتیشی "قازی كۆماری‌ دروستكردووه‌‌و ئه‌م هاتووه‌ كۆماره‌كه‌ی‌ لێ تێكبدات، ئه‌مه‌ ئینگلیز وتویه‌تی‌ خۆ من نه‌م وتووه‌".

عیرفان قانعی‌ فه‌رد یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ نووسین‌و بیروڕاكانی‌ له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگی‌ رابردوودا له‌باره‌ی‌ شۆڕشی‌ كوردو مێژووی‌ سه‌ركرده‌كانیه‌وه‌ بووه‌ مایه‌ی‌ تێڕامان‌و مشتومڕێكی‌ توندی‌ دروستكرد.

 قانعی‌ فه‌رد ده‌ڵێت "من مێژوونوسم‌و قسه‌یه‌كی‌ تازه‌م پێیه‌ بۆ مێژوو" هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "من له‌وانه‌ نیم مێژوو به‌دڵی‌ ده‌سه‌لاَت بنووسمه‌وه‌".
 

ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ له‌ ژماره‌ 134 گۆڤاری‌ لڤیندا بڵاوبوه‌ته‌وه‌.

 

نوشته شده در تاریخ سه شنبه 19 مرداد 1389    | توسط: be sansor    |    | نظرات()