قۆڵبه‌ستکرانی چالاکێکی مه‌ده‌نیی شاری سنه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمه‌وه‌
18 / 2 / 2010


بێسانسۆڕ نیوز: هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی چالاکێکی دیکه‌ی کوردی شاری سنه‌یان بۆ جاری سێهه‌م ده‌سبه‌سه‌ر کرد.
حامید سه‌یف په‌ناهی، چالاکی مه‌ده‌نیی شاری سنه‌ بۆ سێهه‌مین جار له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌و شاره‌ قۆڵبه‌ست کرا.
ماڵپه‌ڕی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ رۆژی سێشه‌ممه‌، 27 ی رێبه‌ندان هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی حامید سه‌یف په‌ناهی، یه‌کێک له‌ چالاکانی کوردی خه‌ڵکی تایسه‌ری سنه‌یان له‌ ماڵه‌که‌ی خۆی دا قۆڵبه‌ست کردوه‌. ناوبراو پێشتریش دوو جار له‌لایه‌ن هێزه‌ ئیتلاعاتییه‌کانی رێژیم له‌ شاری سنه‌ قۆڵبه‌ست کرابوو.
شایانی باسه‌ که‌ حامید سه‌یف په‌ناهی ساڵی رابردوو به‌ تاوانی به‌شداری له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئێعترازی له‌ شاری سنه‌ قۆڵبه‌ست کرابوو که‌ بۆ پشتیوان ی له‌ گیانی زیندانیانی سیاسی له‌و شاره‌دا رێک خرابوو.
ناوبراو ئه‌وکات به‌ دانانی بارمته‌ به‌ شێوه‌ی کاتی به‌ر بوو، به‌ڵام تا ئێستا روون نیه‌ که‌ هۆکاری ده‌سبه‌سه‌رکرانی ئه‌و جاره‌ی چیه‌.

 

 

نوشته شده در تاریخ جمعه 30 بهمن 1388    | توسط: be sansor    |    | نظرات()