به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی به‌ریتانی: مه‌لا مسته‌فا له هه‌وڵی کوده‌تا بوه دژ به قازی محه‌مه‌د/ د. که‌مال سه‌ید قادر



09-08-10
ژماره‌ی خوێنه‌ران 1680
ده‌نگی سه‌ربه‌خۆ
 به گوێره ی به ڵگه نامه یه کی وه زاره تی ده ره وه ی به ریتانی که وا له به رواری 11ی سپتێمبه ری 1946 له کونسولخانه ی به ریتانی له ته بریز ئاراسته ی وه زاره تی ده ره وه ی به ریتانی کراوه (تکایه کۆپی یه که ی له خواره وه بخوێنه وه) مه لا مسته فا له هه وڵی کوده تا بوه دژ به قازی محه مه د وه بۆ ئه م مه به سته ش هه وڵیداوه پاڵپشتی ڕوسه کان به ده ست بێنێت، که وا سه رچاوه ی چه کو تفاقی بارزانی یه کان بونه. وا دیاره  مه لا مسته فا له م باوه ڕه بوه که وا باری قورسی شه ڕ که وتۆته سه رشانی بارزانی یه کان وه له شه ڕه کاندا کومه کی پێویستیان نه کراوه له لایه ن  کورده کانی ئێرانه وه. 


هیچ توێژه رێکی بێلایه نو به ویژدان ناتوانێت گه ره نتی دروستی ناوه ڕۆکی هیچ به ڵگه نامه یه ک بکات به نده ش به هه مان شێوه، به ڵام ده توانم گه ره نتی ئه وه بکه م که وا به ڵگه نامه که ڕه سه نه وه به ده ستی خۆم له ئه رشیڤی به ریتانی له له نده ن کۆپیم کردوه. به دوریشی نازانم که وا ئه و سیخوڕه ی ئه م هه واڵه ی به به ریتانی یه کان گه یاندوه ئه م قسه یه ی هه ڵبه ستبێ بۆ خۆبردنه پێشه وه له به ریتانی یه کان به ڵام ناتوانم ئه مه ش پشتڕاستکه مه وه، هه روه کو لێپرسراو نیم له دروستی ناوه ڕۆکی نزیکه ی 300 به ڵگه نامه له سه ر مه لا مسته فاو کۆماری مه هاباد که وا په نا به خوا به م زووانه له کتابێکدا به چاپ ده گه ن. ئه رکی به نده ته نها ئه وه یه به ڵگه نامه کان بخا ته پێش خوێنه ری کوردستانی وه کو بناغه یه کی گفتوگۆو لێکۆڵینه وه.



Drkamalsaidqadir@gmx.at 




 

نوشته شده در تاریخ پنجشنبه 21 مرداد 1389    | توسط: be sansor    |    | نظرات()