کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕ لانیکه‌می داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی کورد له‌ بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز راده‌گه‌یه‌نێ
2010 02 19 - 01:30

avatar
بێسانسۆڕ نیوز: کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌ک دا روو به‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی که‌ به‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی خولی ده‌هه‌می سه‌رکۆماری له‌ ئێران سه‌ری هه‌ڵدا و به‌ بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز ناوی ده‌رکردووه‌، لانیکه‌می خواسته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان روون ده‌کاته‌وه‌ که‌ سه‌رجه‌م له‌ خۆیان له‌ حه‌وت خاڵ دا ده‌بیننه‌وه‌.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا که‌ به‌ بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی چل ساڵ به‌ سه‌ر ته‌مه‌نی کۆمه‌ڵه و سی و یه‌که‌مین ساڵرۆژی ئاشکرا بوونی خه‌باته‌که‌ی ‌دا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌، لێکدانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی ئیران و بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز به‌شی هه‌ره‌ زۆری ناوه‌رۆکی به‌یاننامه‌که‌ی له‌ خۆ گرتووه‌. له‌ به‌یاننامه‌که‌دا باس له‌ لانیکه‌می خواسته‌کانی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران له‌ روانگه‌ی ئه‌و رێکخراوه‌ کراوه‌ که‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و حوكمه‌ ئێعدامانه‌ی‌ له‌ كوردستان ده‌ركراوه‌ و به‌ گشتی‌ نه‌هێشتنی‌ حوكمی‌ ئێعدامی‌ سیاسی‌ له‌ كوردستان

- ئازادی‌ گشت زیندانییه‌ سیاسییه‌كان له‌ ئێران و له‌ كوردستان

- كه‌ش و هه‌وای‌ ئه‌منی‌ له‌ كوردستان و سه‌كوتگه‌ری‌ و سیاسه‌تی‌ تووندوتیژی‌ له‌ دژی‌ خه‌ڵك له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئینتزامییه‌كانه‌وه‌ ده‌بێ كۆتاییان پێ بێت.

- ده‌سبه‌سه‌ركردنی‌ سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی‌ خه‌ڵك و ئه‌شكه‌نجه‌ كردن له‌ به‌ندیخانه‌كان و سه‌رجه‌م خۆتێهه‌ڵقورتاندنی‌ سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی‌ مه‌ئمورانی‌ حكومه‌تی‌ له‌ ژیانی‌ خسوسی‌ خه‌ڵك ده‌بێ‌ قه‌ده‌غه‌ بكرێ‌.

- ئازادی‌ بیروڕا ده‌ربڕین، ئازادی چاپه‌مه‌نی و بڵاوكراوه‌ و ئازادی كۆبوونه‌وه‌ ده‌بێ‌ به‌ ته‌واوی‌ مسۆگه‌ر بێت.

- پێكهێنانی‌ رێكخراوه‌ سنفی‌‌و مه‌ده‌نییه‌كان ده‌بێ‌ به‌ ته‌واوی‌ ئازاد بكرێ‌. له‌وانه‌ كرێكاران له‌ كارگه‌ و ناوه‌نده‌كانی‌ كار، مافی‌ پێكهێنانی‌ رێكخراو و سندیكای خۆیان هه‌یه‌ و توێژه‌كانی‌ تری‌ كۆمه‌ڵگاش وه‌ك ماموستایان، خوێندكاران و كارمه‌ندان بتوانن به‌ ئازادی‌ و سه‌ربه‌ستی بۆ به‌رگری‌ له‌ مافی‌ سنفییه‌كانیان خۆیان ریكخه‌ن.

- چالاكی‌ سیاسی‌ له‌ كوردستان ده‌بێ‌ ئازاد بێت و حیزبه‌ سیاسییه‌كانی‌ كورد چالاكی‌ ئازاد و سه‌ر به‌ستانه‌ی‌ خۆیان ده‌ست پێبكه‌ن.

کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕ ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ که‌ "سروشتییه‌ كه‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد وه‌ك خه‌بات بۆ ده‌وڵه‌تێكی‌ ناموته‌مه‌ركیز له‌ ئێران به‌ به‌شداری‌ خه‌ڵكی‌ كورد و دامه‌زراندنی‌ كیانێكی‌ كوردی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئێرانیكی‌ فێدرال ئه‌و ئاسۆیه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ پێمان وایه‌ به‌ مسۆگه‌ر كردنی‌ لانی‌ كه‌می‌ داخوازییه‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد واته‌ ئه‌و خاڵانه‌ی‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ باسمان كرد، رێگای‌ بۆ خۆش ده‌كرێ‌ و خێراییه‌كی‌ زۆر ده‌دات به‌ سه‌ركه‌وتنی‌ یه‌كجاری‌."

 

نوشته شده در تاریخ جمعه 30 بهمن 1388    | توسط: be sansor    |    | نظرات()