حوسێنی خەلیقی مەلا بارزانی کرد بە فریشتەی نەجات!
ڕه‌خنه‌
که‌ریم موکریانی:

زۆر کەسو لایەن بێڕێزیان بە کەسایەتیە کورد و سەرکردەکانی کردووەو  لەوانەیە قسەی زۆر ناشیرینیان بۆ نوسیبن و زۆر شت کە نەبووە خستویاننتە پاڵیانەوە. مێژووی دووروودرێژی خەباتی کوردایەتی بە چەندین هەوراز و نشێوەدا تێپەڕیوەو زۆر لە سەرکردەکان تووشی هەڵەی سیاسی بوونەو تا راددەیەک کە زانستیانە دەستیان کردووە بە خیانەتکردن بە گەلەکەیان تەنیا بۆ پاراستن و مانەوەی خۆیان.
مام جەلال لە ساڵی شیست و شەشی بۆ خۆی کرد بە مێژووی جاشێتی و خیانەت بە گەلەکەی، مەلا بارزانی بە وابەستە بوون بە شای ئێران و گرتن وکوشتنی کادر و ئەندامانی حیزبی دیموکارت مێژووی خیانەتی بە بەژن وباڵای بنەماڵەو پارتی دیموکراتەوە بڕی، د. قاسملو هەندێ شتی لەسەر نووسراوە و بەڵام ئێستاش لە نێو بولێڵدا ماوەتەوە و کەس نەیتوانیوە بە ئاشکراو ڕاشکاوانە باسی هەڵەکانی بکات، عەبدوڵا ئۆجەلانیش لە هەڵە و کەموکووڕی بێبەش نەبووە و زۆر کەسولایەن باسیان کردووە و لەسەریان نووسیوە. بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجوتێڕامانە ئەوەیە کە جیرەبگیر و کەمپنشینەکانی بەردەرگای بنەماڵەی بارزانی لەگەڵ بیستنی هەموو جۆرە باس وخواسێکدا گڕناگرن و کیج ناکەوقێتە کەوڵیانەوە، جگە لەوەی کە باسی بارزانی بکریت! وەک ئەوەی کە ببنە دەمڕاستی ئەم بنەماڵەیە و پێش بە هەموو کەسێک دەگرن کە دەیانهەوێت پەردە لەسەر خیانەتەکانی بارزانی و بنەماڵەکەی هەڵدەنەوە! کاتێ باسی پێشەوا دەکرێت، یان بۆ بێڕێزی بە پێشەوا یادی خومەینی لە ساڵۆنی بەناو پێشەوادا دەکرێتەوە حسینی خەلیقی نقەی لیوە نایەت! ئەگەر کەس و لایەنەکان باسی د. قاسملو و شەرەفکەندی دەکریت ئاغای خەلیقی خۆی لێگێک دەکات و وەک نە بای هاتبێت ونەباران! یان کە باسی کەسایەتییە سیاسی، ڕۆشەنبیری، ئەدەبی و.......... دەکرێت ئاغای خەلیقی ئاگای لێنییە و پرخەی خەودێت! کەچی پەردەلادان لەسەر خیانەتی بارزانی و بنەماڵەکەی وەک بۆمبێک بە گوێی ناوبراودا دەتەقێتەوە و بێ سێ و دوولیکردن دەت دەکات بە موناجات و پیاهەڵدان بە بەژن وباڵای مەلا بارزانی. خەلیقی وا بە بەژن وباڵای بارزانایدا هەڵدەڵێ ئەگەر کەسێک مێژووی ژیان و خیانەتەکانی ئەم کەسایەتییە نەزانێت وا بیر دەکاتەوە کە ناوبراو لە ئاسمانەوە هاتبێتە خوارێ! بە ڕاددەیەک بارزانی گەورە دەکاتەوە لە بەرانبەر پێشەوا و میللەتی کورد کە بە فریشتەی نەجات ناوی دەبات و ئەم هەڵە مێژوویییەش دەخاتە ئەستۆی پێشەوای وەجاغ کوێر! چون دەزانێ کەس نییە لەسەر ئەم کردەوە ناشیرینە وەجواب بێت و بڵێ فڵانی، ئەم قسە ناشیرینە بۆ دەخەیتە ئەستۆی پێشەوا؟!

(بارزانیش لای پێشەوا، وەك فریشتەی نەجات لە ‌قەڵەم دەدرا) ئەمە وتەی حسێنی خەلیقی و بەسەر پێشەوا قازیدا سەپاندووە کە گۆیا پێشەوا وەک فریشتەی نەجات دەڕوانێتە بارزانی! باشە ئاغای خەلیقی چۆن ئیجازەت بە خۆت دا ئەم قسەیە بکەیت و بیکەی؟ ئەگەر لە شوێنێکی تر و لە بارودۆخێکی تردا بوایە ئەو قسەیەت دەکرد؟ ئەی ئەگەر قازی وەک فریشتەی نەجات دەیڕوانییە بارزانی بۆچی جەنابت لە کاتی شەڕی داسەپاوی پارتی بەسەر حیزبی دیموکراتدا لە رادیۆکەته‌وە هاوارت دەکردو دەتگوت ئەم کۆڵوانە سوورانە لە سەرەتاوە خیانەتکار و کوردفرۆس بوونە! باشە ئەم مەلا بارزانییەش هەر باوکی ئەم کۆڵوانە سوورو خیانەتکارانە نییە؟  بۆ ئەو کات نەتدەگوت با سەڕ نەکەین چونکە پێشەوا فەرمویەتی مەلابارزانی فریشتەی نەجاتە؟!

ئەگەر فریشتە بوو بۆچی پێت دەگوتن کۆڵوانە سووری خۆفرۆش؟! ئەگەر خۆفرۆش بوون چۆن بوون بە فریشتەی نەجات؟!

ئەمەش قسەکانی حوسێنی خەلیقییە کە لە سایتی پێشمەرگەکان دا بڵاو کراوەتەوە

http://www.peshmergekan.com/index_a.php?id=6997

نوشته شده در تاریخ پنجشنبه 4 شهریور 1389    | توسط: be sansor    |    | نظرات()