سه‌رۆكی پاك داوای خانوو له‌ پارتی ده‌كات و پارتیش كوره‌كه‌ی راده‌ستی پۆلیسی ئاڵمان كرده‌وه‌
13-10-2010

ئه‌و داوایه‌ی سه‌رۆكی پاك له‌ لایه‌ن پارتییه‌وه‌ تا ئێستا وڵامی نه‌داوه‌ته‌وه‌.





مێدیا نیوز
 
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عه‌لی قازی، سه‌رۆكی پارتی ئازادی كوردستان له‌ نوسراوێكدا داوای خانووی له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان كرد، پۆلیسی ئینتێرپۆل كوری ناوبراوی به‌ تاوانی دزی راده‌ستی ئاڵمان كرده‌وه‌.
 
به‌ پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری "24كاتژمێر"، به‌ پێی نامه‌یه‌ک که‌ به‌ خه‌تی عه‌لی

قازی بۆ سیداد بارزانی نووسراوه‌، ناوبراو داوا ده‌کات به‌ حوکمی ئه‌وه‌ی کوڕی قازی محه‌مه‌ده‌ و باوکیشی خزمه‌تی زۆری به‌ بارزانیه‌کان کردوه‌، له‌شاری هه‌ولێر خانوویه‌کی بۆ دابین بکه‌ن.

 
ناوبراو ده‌نووسێ چونکه‌ ئه‌و کوڕی قازی محه‌مه‌ده‌ باش نییه‌ له‌ باره‌گای پاک بمێنێته‌وه‌ یان شه‌وان بچێته‌ هۆتێل.
عه‌لی قازی له‌ نامه‌که‌یدا ئه‌وه‌ به‌ نێوچه‌وانی پارتی دا ده‌داته‌وه‌ که‌ هه‌م باوکی و هه‌م کوردی ئێران، خزمه‌تی زۆری بارزانیه‌کانیان کردوه‌.
ئه‌و داوایه‌ی سه‌رۆكی پاك له‌ لایه‌ن پارتییه‌وه‌ تا ئێستا وڵامی نه‌داوه‌ته‌وه‌.
 
ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "مێدیا نیوز" كوری سه‌رۆكی پاك، هه‌فته‌ی رابردوو دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی ئیداری له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ لایه‌ن ئاسایشی هه‌رێمه‌وه‌ و به‌ هاوكاری پۆلیسی ئینتێرپۆل راده‌ستی ده‌زگای قه‌زایی ئاڵمان كراوه‌ته‌وه‌.
كوری سه‌رۆكی پاك، به‌ تۆمه‌تی دزی له‌ ئاڵمان، له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ئه‌و وڵاته‌ بریاری ده‌ستگیر كردنی بۆ ده‌رچووه‌ و چه‌ند مانگێك له‌مه‌وپێش له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیر كرابوو.

نوشته شده در تاریخ سه شنبه 4 آبان 1389    | توسط: be sansor    |    | نظرات()