ئەندامێکی سەرکردایەتی پاک دەڵێ پارتەکە زیندانی کردووم و پاک یش بە خۆ گەورە کردنەوەی دەزانێ

2010 11 08 - 18:10

 

رۆژهه‌ڵات تایمز – ناوەندی هەواڵ: ئامانج كولیایی‌ ئه‌ندامی‌ مه‌جلیسی‌ گشتی‌ پارتی‌ ئازادی‌ كوردستان له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانی دا‌ رادەگەیەنێ كه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن پارتی‌ ئازادی‌ كوردستانه‌وه‌ زیندانی‌ ده‌كرێت‌و له‌ زیندانیشدا رووبه‌رووی‌ بێ‌حورمه‌تی‌ بۆته‌وه‌. هاوکات پارتی ئازادیی کوردستان نکۆڵی لەوە دەکا و پێیوایە ئەو قسانە بە ئامانجی خۆ گەورە کردنەوە دەگوترێن.

كولیایی‌ كه‌ خه‌لكی‌ ناوچه‌ی‌ كرماشان له‌ كوردستانی‌ ئێرانه‌‌و له‌ تازه‌ترین كونگره‌ی‌ ئه‌و پارته‌دا به‌ ئه‌ندامی‌ رێبه‌ری‌ هه‌ڵبژێریردراوه‌، له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی‌ رۆژهه‌لات تایمز رایگه‌یاند: به‌ تۆمه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ تۆرێكی‌ سیخۆریی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ له‌ ناو پارتی‌ ئازادی‌ كوردستان‌و گه‌یاندنی‌ زانیاری‌ له‌ سه‌ر ئه‌و بانده‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ پارتەکە ده‌كه‌وێته‌ به‌ر توڕه‌یی‌‌و غه‌زه‌ب‌و دواتر به‌ تۆمه‌تی‌ تێكدانی‌ ریزه‌كانی‌ حیزب زیندانی‌ ده‌كرێت.
ناوبراو كه‌ له‌ ناو ئه‌و پارته‌ چه‌ندین به‌رپرسیاره‌تی‌ هه‌بووه‌ ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات له‌ ماڵی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌و پارته‌ بۆ ماوه‌یه‌ك زیندانی‌ كراوه‌. كولیایی‌ له‌ درێژه‌ی‌ لێدوانه‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌شی‌ وت: دواتر له‌ لایه‌ن پارتی‌ ئازادییه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی‌ ساخته‌ راده‌ستی‌ ئاسایشی‌ شاری‌ هه‌ولێر ده‌كرێت‌و بۆماوه‌ی‌ 18 رۆژ له‌ لایه‌ن ئاسایش له‌ مه‌سیف سه‌لاحه‌دین ده‌مێنیته‌وه‌. وتیشی دوای‌ ده‌ركه‌وتنی‌ بیتاوانی‌ له‌ لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ ئازاد كرا‌و ئێستاش بۆ پاراستنی‌ گیانی‌ په‌نای‌ بۆ حیزبێكی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان هێناوه‌.
كولیایی‌ كه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك سه‌رنوسه‌ری‌ رۆژنامه‌ی‌ "بۆ کوردستانی" ئۆرگانی پارتی‌ ئازادی‌ بووه‌ سه‌باره‌ت به‌ شوێنی‌ مانه‌وه‌ی‌ له‌و حیزبه‌ی‌ په‌نای‌ بۆ بردووه‌ ووتی‌: له‌و حیزبه‌ش پێیان راگه‌یاندووه‌ نابێت پارتی‌ ئازادی‌ بزانێت تو لێره‌ی‌ چونكه‌ پێوه‌ندی‌ ئێمه‌ و پارتی‌ ئازادی‌ ئاڵۆزی‌ تێده‌كه‌وێت ئه‌مه‌ش بۆ ئیمه‌ باش نیه‌.
رۆژهه‌ڵات تایمز بۆ دواداچونی‌ زیاتری‌ هه‌ واڵه‌كه‌ په‌یوه‌ندی‌ كرد بە سەرکردایەتی پارتی ئازادی کوردستان و لەم بارەوە روونکردنەوەیەکی وەرگرت کە لە خوارەوە دەقەکەی بڵاو دەکرێتەوە:
به‌ڕێزان له‌ ماڵپه‌ڕی رۆژهه‌ڵات تایمز
سڵاوێکی گه‌رم
ئه‌مه‌ وه‌ڵامی ئه‌و خاڵانه‌یه‌ که‌ بۆتان ناردووین:
1- ئامانج کولیایی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی پارتی ئازادیی کوردستان نه‌بووه‌ و نییه‌.
2- بۆ ماوه‌ی یه‌کساڵ ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتی بووه‌ له‌ 2006 تا 2007. دواتر به‌هۆی ناکارایی، درۆ کردن، حه‌ولی خۆ گه‌وره‌ کردنه‌وه‌ و نازناوی دکتور دانه‌ پاڵ خۆ و شتی له‌و بابه‌ته‌، له‌ مه‌جلیسی گشتی و ئه‌رکه‌کانی هه‌ڵپه‌سێردرا.
3- ئه‌م شتانه‌ش که‌ گوتویه‌تی ته‌نیا بۆ خۆ گه‌وره‌ کردنه‌وه‌ و ناو و ناوبانگ دروسکردن بۆ خۆیه‌تی. که‌ هه‌ڵبه‌ته‌ حه‌تمه‌ن ده‌ستی ناحه‌زانی پارتی ئازادیی کوردستانی له‌ پشته‌وه‌یه‌ بۆ درۆ و بوختان بڵاوکردنه‌وه‌.
4- مه‌سه‌له‌ی هه‌بوون و ئاشکراکردنی تۆڕی سیخوڕی له‌ پارتی ئازادییدا درۆیه‌کی موتڵه‌قه‌، هیچ بنه‌مایه‌کی راستیی نییه‌. ئه‌گه‌ر شتی وا هه‌بایه‌ هه‌ر وه‌ک رابردوو، به‌ فه‌رمی له‌ لایان پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه‌ ئاشکرا و وه‌ک پیلانێکی تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامی له‌قاو ده‌درا.
5- ناوبراو بۆ یه‌ک رۆژ و سه‌عاتیش نه‌گیراوه‌ و تا ئاخر رۆژی له‌ که‌مپی
PAK له‌ سێبیران بووه‌، شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ 3/11/2010، چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ شوێنی خۆی. دوێنێ له‌ ده‌فته‌ری حیزبی دیمۆکراتی کوردستان له‌ هه‌ولێر له‌ لایان به‌ڕێز عومه‌ر باڵه‌کییه‌وه‌ ئاگادار کراین که‌ که‌سێکی وای ئێوه‌ هاتووه‌ته‌ ئێره‌ و ده‌مانه‌وێ بینێرینه‌وه‌ لاتان که‌ له‌ لایان به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی PAK ه‌وه‌ وه‌ڵامی کاک عومه‌ر درابووه‌وه‌ که‌ ئێمه‌ ئه‌و که‌سه‌ راناگرینه‌وه‌.
6- بۆ ئه‌وه‌ش که‌ ئیدیعای کردووه‌ که‌ زیندانی کراوه‌، یه‌که‌م: پارتی ئازادیی کوردستان زیندانی نییه‌، دووهه‌م: شوێنی ژیانی ئامانج له‌ سێبیران بووه‌، سێهه‌م: ماڵی جێگری سه‌رۆکی
PAK له‌ هه‌ولێره‌.
7- مه‌نتق ئه‌وه‌ قه‌بووڵ ناکات که‌سێک له‌ ریزی حیزبێکدا تۆڕی سیخوڕی ئاشکرا بکا و بگیرێ، له‌ حاڵه‌تی وادا ئه‌و که‌سه‌ ته‌شویق ده‌کرێ و رێزی لێده‌گیرێ.
بۆیه‌ وێڕای ره‌تکردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و ئیدیعایانه‌، پێشنیار به‌ ئیوه‌ی به‌ڕێز ده‌که‌ین له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی وا خۆ ببوێرن و ده‌نگۆ و بوختان دروسکردن بۆ پارتی ئازادیی کوردستان بۆ ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ به‌جێبێڵن که‌ درۆ و بوختان بۆ پارتی ئازادیی بڵاوده‌که‌نه‌وه‌ و دووریش نییه‌ ئه‌م چیرۆکه‌ش هه‌ر ئه‌وان بۆ ئامانجی سه‌رلێشێواویان هۆنیبێته‌وه‌.
به‌ڕێزه‌وه‌

نوشته شده در تاریخ دوشنبه 17 آبان 1389    | توسط: be sansor    |    | نظرات()