دانیشتنی حسەین یەزدانپەنا بۆ جاری سێیەم لەگەڵ پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە هەولێر.

بەپێ هەواڵێک کە بە سایتی بێسانسۆڕ گەیشتووەو لە درێژەی دانیشتنەکانی نیوان پاسدارانی کۆماری ئیسلامی و حسەین یەزدانپەنا جێگری سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان.

هەروەک پێشتر رامانگەیاندبوو کە ڕۆژی ٣/٢/٢٠١٠ دانیشتنی دووەمی حسەین لەگەڵ پاسدارانی کۆماری ئیسلامیمان بلاو کردەوە، دوێنێ دوشەمە ٨/١١/٢٠١٠  بۆ جاری سێیەم  و لە شاری هەولێر حسەین یەزدانپەنا چاوی کەوت بە

پاسدارەکانی کۆماری ئیسلامی کە بە ناوی کۆنسۆلخانەی کۆماری ئسیلامی لە هەولێر نیشتەجێن، هەروەک چاوەروان دەکراو یەزدانپەنا داوای کردبوو کە بە نیوبژیوانی مەسعود بارزانی ئەم دانیشتنە ساز بکرێ، کەچی بارزانی ئامادەی دانیشتنەکە نەبوو بە بیانوی ئەوەی کە سەرقاڵی دانیشتن و گفتوگفۆیە لەمەڕ پێکهێنانی حکومەتی ئایندەی عراق و کێشە ناوخۆییەکانی تر. لە دانیشتنێکی نزیک بە یەک سەعات و نیوی دا حسێن یەزدانپەنا داوای لە پاسدارانی کۆماری ئیسلامی کردووە حەز دەکات دانیشتنەکان هەتا کاتێکی دیاریکراو بە نهێنی و لە بەرانبەریشدا بە نێوبژیوانی بارزانی بن. یەزدانپەنا بەر لە هەر شتێک و بۆ دڵنیا بوون لە نیازپاکی کۆماری ئیسلامی لەمەڕ دانیستنەکەیان داوای لە کۆماری ئیسلامی کردووە کە دووکەس کە یەکیان ئامۆزای حسەین و ئەویتریان یەکێک لە خزمە نزیکەکانیەتی لە زیندانی کۆماری ئیسلامی دا ئازاد بکرێن، یەزدانپەنا ئامادەگی خۆی دەربڕیوە لەسەر چونەوە بۆ نێو باوەسی کۆماری ئیسلامی بە چەند مەرجێک کەبەداخەوە ئێستا دەقی خاڵەکانمان لە بەر دەست دانیە و بەڵام لە داهاتویەکی نزیکدا دەقی خاڵەکان بڵاو دەکەینەوە.

شایەنی باسە کە حسەین یەزدانپەنا تا ئێستا جەندین جار بە دزی و دوور لە جاوی راگەیاندنەکانەوە جەندین جار دانیشتنی لەگەڵ پاسدارانی کۆماری ئیسلامی پێکهێناوەو لە نزیکەوە چاوی بە بەناو نوێنەرەکانی کۆماری ئیسلامی کەوتووە، بەڵام تا ئێستا جگە لە جارێک زیاتر ئەو راستییەی نەدرکاندووەو بەردەوام نکۆڵی لە دانیشتنەکان کردووە.

حسەین یەزدانپەنا، جێگری سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان، سەرەتای خەباتی لە نێو ڕیزەکانی چریکی فیدایی خەڵقی ئێران و پاسان هوویەت دەست پێکرد، سایەنی باسە کە ناوبراو برایەکی لە ڕیزی چریکەکاندا کوژراوە، هەروەها برایەکیشی کە دامەزرێنەری یەکێتی سۆڕشگێڕانی گەلی کوردستان بوو لە شاری سلێمانی و بە هۆی دوژمنایەتی شەخسی کوژرا. حسەین یەزدانپەنا دوای کوژرانی راکەی جڵەوی گروپەکەی گرتە دەست. شایەنی باسە کە ئەم گروپە بەر لە چەند ساڵێک بەهۆی گێرەو کێشەی دەسەڵات بوو بە دوو گروپی چوکەترو ئێستا هەر یەک لە حەسەن یەزدانپەنا و ئامینەی دایکیان بەناوی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و حسەین یەزدانپەنا و هامنۆی خێزانی بە ناوی پارتی ئازادی کوردستانەوە کاردەکەن.

نوشته شده در تاریخ سه شنبه 18 آبان 1389    | توسط: be sansor    |    | نظرات()