ئەگەری ئەوە هەیە "پارتی ئازادیی کوردستانی ئێران" ئینشعاب بکا

2010 11 12 - 17:34

avatar<<=>>avatar

رۆژهەڵات تایمز - ناوەندی هەواڵ: بە دوای ئەوەدا کە ئەندامێکی پێشووی مەجلیسی گشتی پارتی ئازادیی کوردستان لەو پارتە دەرکرا و رایگەیاند کە بە هۆی ئاشکرا کردنی تۆڕێکی سیخوڕی لە ناو پارتەکەدا، دەستبەسەر و ئەشکەنجە کراوە، راگەیەندرا کە ئەگەری ئەوە هەیە لە رۆژانی داهاتوودا ئینشعاب لەو پارتە رابگەیەندرێ.
کەسێکی نیزیک لە ئامانج کولیایی لە زمان ناوبراوەوە بە رۆژهەڵات تایمزی راگەیاند که‌ "له‌ لایان خۆم و چه‌ند هاوڕێ و هاوبیر که‌ دواتر ناوه‌کانیان ئاشکرا ده‌بێت، بڕیاری دامه‌زراندنی پارتی ئازادی کوردستانی ئێران ده‌ده‌ین و هه‌ر به‌م زوانه‌ش ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری پارتی ئازادی کوردستانی ئێران و چۆنیه‌تی جیابوونه‌وه‌ له‌ پارتی ئازادی راده‌گه‌ینێت."
 
 
 

نوشته شده در تاریخ جمعه 21 آبان 1389    | توسط: be sansor    |    | نظرات()