پارتی ئازدی کوردستانی ئێران له‌ پاك ئینشعاب ده‌كات
12-11-2010
پاك له‌ رێگه‌ی ماڵپه‌ره‌كه‌ی هیچ رونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ نادا كه‌ ئه‌ندامێكی مه‌جلیسی گشتی له‌سه‌ر ئاشكرای كردوون و هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر حدك و حدكا.




 
مێدیا نیوز
 
به‌م زوانه‌ پارتی ئازادی كوردستانی ئێران ئینشعابی خۆی له‌ پارتی ئازادی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێ.
 
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی رێبه‌ری پارتی ئازادی كوردستان په‌ره‌ده‌ی له‌سه‌ر بوونی په‌یوه‌ندی نه‌هێنی به‌شێك له‌ سه‌ركرده‌كانی پارتی ئازادی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌زگای سیخۆری كۆماری ئیسلامی ئاشكرا كرد، ئه‌و به‌شه‌ی دیكه‌ی رێبه‌رایه‌تی پاك، به‌ ته‌مای جیابۆنه‌وه‌ و دامه‌زراندنی پارتی ئازادی كوردستانی ئێرانن.
 
 
له‌ درێژه‌ی ئیفشاگه‌ریه‌کانی  ئامانج کولیایی له‌ سه‌ر بوونی په‌یوه‌ندی به ‌شێک له‌ سه‌رکردایه‌تی پارتی ئازادی کوردستان به‌ ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و په‌رده‌ لادان له‌ سه‌ر هێندێک  راستی شاراوه‌ و په‌رده‌ پۆش کراو له‌ مابه‌ینی جێگری سه‌رۆكی پارتی ئازادی و چه‌ند ئه‌ندامێکی دیکه‌یان له‌ گه‌ڵ ده‌ستگا سیخورییه‌کانی رێژیمی ئێران، ئامانج کولیایی راده‌گه‌ینێت که‌ له‌ لایان خۆم و چه‌ند هاوڕێ و هاوبیر که‌ دواتر ناوه‌کانیان ئاشکرا ده‌بێت، بڕیاری دامه‌زراندنی پارتی ئازادی کوردستانی ئێران ده‌ده‌ین.
كولیایی ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ روو كه‌ به‌م زوانه‌ش ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری پارتی ئازادی کوردستانی ئێران و چۆنیه‌تی جیابوونه‌وه‌ له‌ پارتی ئازادی راده‌گه‌ینێت.
 
 
كولیایی ده‌ڵێ كه‌ كێشه‌كان له‌وه‌ تێپه‌ریوه‌ كه‌ چاكسازی تێدابكرێ، به‌ڵكوو ده‌بێ به‌ ته‌واوه‌تی ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌، چونكه‌ كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ تۆری سیخۆری كۆماری ئیسلامی ده‌كات.
به‌ پێی زانیارییه‌كانی مێدیا نیوز هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ به‌یاننامه‌ی ئینشعاب له‌ پارتی ئازادی كوردستان نوسراوه‌ته‌وه‌ و هه‌ڵسوراوانی ئه‌و ره‌وته‌ش چاوه‌ورانی پشتیوانی پارت و رێكخراوه‌كانی كوردستانی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پارتی ئازادی كوردستانی ئێران ده‌ستبه‌كار بێت.
 
جێگای ئاماژه‌یه‌ ئامانج كولیایی چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وپێش له‌ لێدوانێكدا بۆ "مێدیا نیوز" وێرای دركاندنی ئه‌و راستیانه‌، ئاشكراشی كرد كه‌ دوای په‌رده‌لادان له‌سه‌ر بوونی په‌یوه‌ندی سیخۆری رێبه‌رایه‌تی پاك له‌گه‌ڵ ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی، له‌ لایه‌ن حوسێن یه‌زدانپه‌نا له‌ پشته‌وه‌ی ماڵی خۆی زیندانی و ئه‌شكه‌نجه‌ و دواتر له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر ئازاد كراوه‌.
 
 
سه‌ره‌ئه‌نجام دوای ئه‌و له‌هه‌ڵادانانه‌، پارتی ئازادی كوردستان له‌ رێگه‌ی ماڵپه‌رێكی خۆیه‌وه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و تاوانانه‌ی بدۆزیته‌وه‌، دژ به‌ "حدك" و "حدكا" بابه‌تێكی بڵاوكردۆته‌وه‌.
ئه‌و ماڵپه‌ره‌ هه‌ر حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و حیزبی دیموكراتی كوردستان به‌ ته‌قه‌كردن له‌ پاك ناو ده‌بات و بۆ به‌ڵگه‌ش ئاماژه‌ به‌ هه‌واڵه‌كانی هه‌ر دوو ماڵپه‌ری رۆژهه‌ڵات تایمز و مێدیا نیوز (به‌ بێ ناو هێنان) له‌په‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ له‌قاودانی په‌یوه‌ه‌ندی سه‌ركرده‌كانی پاك به‌ ئیتلاعات وه‌بیر خوێنه‌رانی خۆی دێنێته‌وه‌.
توره‌یی به‌رپرسانی پاك له‌و هه‌واڵه‌دا به‌ روونی ده‌بینرێ، گله‌یش له‌ "حدك" ده‌كه‌ن كه‌ په‌نای ئامانج كولیایی داوه‌ له‌ بنكه‌كانی خۆیاندا.
كولیایی له‌ ترسی جێگری سه‌رۆكی پاك، حوسێن یه‌زدانپه‌نا، په‌نای بۆ "حدك" بردووه‌.
 
ماڵپه‌ره‌كه‌ی پاك، گله‌یی له‌وه‌ ده‌كات كه‌  "4 رۆژ پاش ئه‌وه‌ی ده‌سته‌یه‌کی رابه‌رایه‌تی حدک به‌ سه‌رۆکایه‌تی خالید عه‌زیزی سکرتێری گشتی ئه‌و حیزبه‌ سه‌ردانی پارتی ئازادیی کوردستانی کردو‌ و راپۆڕتی ئه‌و سه‌ردانه‌ له‌ کاناڵه‌کانی راگه‌یاندنی ئه‌و حیزبه‌وه‌، بڵاو بۆوه‌"، حدك ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌رامبه‌ر پاك گرتووه‌ و په‌نای به‌ نه‌یارێكی ئه‌و پارته‌ داوه‌.
 
هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌دا به‌ بێ ناو هێنان به‌ "مێدیا نیوز" ده‌ڵێ: "هاوکات حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌ رێگای ماڵپه‌ڕێکی خۆیه‌وه‌، تێکه‌ڵ به‌و هێرشه‌ بووه‌ که‌ بۆسه‌ر پاک رێکخراوه‌."
 
مێدیا نیوز بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی پاك و نوسه‌ركانیان و ئه‌و ماڵپه‌ره‌ ئینتێرنێتییه‌، بۆیان روونده‌كاته‌وه‌، كه‌ ده‌قی له‌قاودانه‌كانی ئامانج كولیایی له‌به‌رده‌سته‌ كه‌ ئه‌وه‌یش كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گری لایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر پێویست بكات، بڵاوكردنه‌وه‌كه‌ی ئاسانه و ئێمه‌ ته‌واو لێی بێ لایه‌نین. باشتر وایه‌ سه‌ركرده‌كان پاك له‌ وه‌ڵامی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی رێبه‌ری پێشووی خۆیان، په‌یوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ ئیتلاعات رون یان ره‌ت بكه‌نه‌وه‌، نه‌ك هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر حیزبه‌كان و دواتریش ماڵپه‌ره‌ ئینتێرنێتییه‌كان و رۆژنامه‌نووسان.

نوشته شده در تاریخ شنبه 22 آبان 1389    | توسط: be sansor    |    | نظرات()