سایتی سەقزلوو(بەیان) بەستراوەیی خۆی بە حسێن ئاغای سەقزلوو نیشانی خەڵک دا

ماوەیەک لەمەوبەر لەسەر بڵاوکردنەوەی هەواڵی دزی و گیرانی کوڕەکەی عەلی قازی بەناو سەرۆکی ڕێکخراوۆچکەی پارتی ئازادی کوردستان بە دەستی پۆلیسی ئینتێرپۆل لە لایەک و داواکاریی ناوبراو لە بنەماڵەی بارزانی بۆ

 پێدانی خانویەک بۆ حەسانەوەی لە شاری هەولێر لە سایتی بیست و چوار کاتژمێر و پاشانیش سایتی مێدیانیوز، سایتی سەقزلوو لە درۆنامەو بوختانکردنێکی گەورەی ناڕاست دا بە دژی کاک مستەفا هیجری و حدکا، ئەوەی بڵاو کردەوە کە گۆیا کاک مستەفا داوای لە یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی کردووە کە ماشێنێکی گوللە نەبڕی بدەنێ!! هەر وەک سایتی سەقزلوو (بەیان) نوسیبوی گۆیا کاک مستەفا ماشێنەکەشی وەرگرتووەو ئێستا لە لایەتی!!! سایتی سەقزلوو نوسیبوی کە بەڵگەی تەواویان لەبەر دەستدایەو ئەگەر پێویست بوو دەری دەخەن، لە کاتێکدا کە حدکا هەواڵەکەی وەدرۆ خستەوە، ئەمان لە جیاتی پێشاندانی بەڵگەنامەو یان کۆپی ئەو نامەیەی کە گۆیا کاک مستەفا نوسیویەتی، کەچی بە نوسینی بابەتێکی دورودرێژی چەواشەکارانە مەسەلەکەیان دیزە بەدەرخۆنە کردو خۆیان لە باسکردن لە هەواڵەکە دزیەوە!! من دەڵێم هەواڵەکەتان نەک هەر درۆ بەڵکوو لە درۆش درۆ ترو لە بوختانیش بوختانتر بوو، کورد دەڵێ لەمن و لەتۆ ڕوی درۆزن ڕەش بێ! منیش دەڵێم لە من و لە ئێوە روی درۆزن ڕەش بێ. باشە؟ قبوڵتانە؟  ئەوە ئەو روداوانە لە کاتێکدا بو کە سایتی سەقزلوو بە هەزار سوێندو بیلاو شێروڕێوی هێنانەوە حاشایان لەوە دەکرد کە سەر بە حسێن یەزدانپەنای ئاغای سەقزلوو بن.

ئێستا و دوای ماوەیەکی کورت بەرسەر ئەم روداوەدا لە ڕوداوێکی زۆر سەیروسەمەرەدا کە هەر لە ئاغاو کۆنە بەگلەرەکان دەوەشێتەوەو چاوەروان دەکرێت، ئامانج کولیایی بەستەزمانی بەنێو ئەندامی مەجلیسی گشتی ئەم ڕێکخراوۆچکە لە لایەن ئاغاکەیەوە زیندانی دەکرێت و خوا خێری ئەو کرێکارانە بنوسێ کە دەنگ و هاواری دەبیسن و دەبنە هۆی ڕزگارکردنی، لە سایتی ڕۆژهەڵات تایمز و میدیا نیوز دا بڵاو کراوە. دوای دوسێ ڕۆژ سایتی سەقزلووی حسێن ئاغا لە پڕێکدا کەوتە خۆو بە قسەی خۆیان پەیوەندیان بە یەکێک لە ئەندامانی ڕێکخراوۆچکەکەی حسێن ئاغا بەناوی خەلیل نادری کردووە و کاک خەلیلیش پێم وایە ئەو کاتە کەسی لە لا نەبووەو دەمانچەی لە خۆ بەستووە تۆزێک لەبەر ئاوێنە تەماسای خۆی کردووە، خۆی وەک تاکە شێری مەیدان و بەهێزترین مرۆڤ هاتووەتە بەرچاو! پێی وابووە کە لەخۆی بەهێزترو گەورەتر نییە جگە لە جەنابی ئاغا کە لە دیوخان دانیشتووە! بە جۆرێک قسەی کردووە پیاو ئەگەر نەیناسێت و نەزانێ لە گەڵ کام ئاغا و بەگ دایە دەڵێ دیارە ئەو کابرایە سەرکردەی دوازدە هەزار سوارو بیست و جوار هەزار پیادەیە!!! سەیرە! ئوسامە بنلادن دژایەتی گەورەترین هێزی دونیا واتە ئەمریکا دەکات، کەچی ئەوەندە بێمنەت نییەو ناڵێ با هەموو لایەن و دەستەو کەسەکان یەکبگرن بە دژی ئێمەو ڕوحممان پێنەکەن، سەددام سەرەرای بەهێزی و غروری سەرکەوتنەکانی بەسەر ئێران و کوردەکاندا ئەوەندە بێمنەت نەبوو کە ئەو شەکرە بشکێنێ و بڵێ با نەیارانمان یەکبگرن و روحممان پێنەکەن. کەچی خەلیل نادری دەڵێ(ئه‌وه‌نده‌ی من له‌سه‌رمه‌ پێتانی بڵێم ئه‌وه‌یه‌ که‌ پاک هاش و هوشی وای زۆر بیستووه‌. پێشتریش که‌سانێک خۆیان له‌گه‌ڵ تاقی کردوه‌ته‌وه‌. هه‌رکه‌س و هه‌رلایه‌ک له‌ دژی پاک حه‌زی له‌ چییه‌ با بیکا و که‌س ده‌ستی نه‌گرتوون، پێشنیاریش به‌ هه‌موو نه‌یاران و ره‌قیبانی پاک ده‌که‌م یه‌کبگرن و پێکه‌وه‌ له‌ دژمان کار بکه‌ن. با که‌س روحممان پێ نه‌کات و خاترمان نه‌گڕی و هه‌ر چیرۆک و درۆ بوختانێکیش چۆن و له‌ زمان کێوه‌‌، ده‌هۆننه‌وه‌، با بیکه‌ن و بڵاوی که‌نه‌وه‌) باشە ئەمە دەبێ کاک خەلیل و ئاغاکەی چ هێزو بازویەکیان هەبێت کە ئاوا بێمنەت داوا لە نەیارانیان دەکەن کە یەکبگرن و روحمیان پێنەکەن!! ئەوە دەبێ چ سڕێک بێت؟!

بەڵێ خوێنەری بەڕێز: سایتی سەقزلووی حسێن ئاغا زۆر بێشەرمانە هێرشی کردووەتە سەر هەر دوو حدکا و حدک و بە نەیارو دژبەری ئەم ڕێکخراوۆچکەی لەقەڵم داون و وای نیشان داوە کە کارو کرداری ئەم دوو لایەنە تەنیاو تەنیا بووە بە خەنجەر لە پشت دانی حسێن ئاغای سەقزلوو. ئەخە باشە من هەر لە خۆتان دەپرسم، چۆلەکە گۆشتت چی و گۆشتاوت چی؟ باشە ئێوە پشتتان هەیە هەتا جێگای نوکی خەنجەر ببێتەوە؟ ئەسپیان ناڵ دەکردن مێشولەش لاقی ڕاکێشا و کوتی منیش!!! دەرکت بە قوڕ نەگیرێ بەڕێوەبەرەکەی سایتی سەقزلوو سایتەکانیتری سەر بە ئاغای سەقزلوو، قابڵەمە دۆڵمەیەک ئەگەر سێ ژەمە لێی بخۆن بەشی یەک حەفتەتان دەکات! کەچی دەتانهەوێت بەم جۆرە قسانە وا بە خەڵکانی دوورە دەست نیشانبدەن کە ئەوەندە بەهێزن ئەگەر دژبەرەکانتان یەکگرتووش بن هێشتا هەر توانای دژایەتی ئێوەیان نییە!!!  من بەش بە حاڵی خۆم دەڵێم، ئەگەر حدکا یان حدک بیانهەوێت دژایەتی مێرولە بکەن و وەک لایەن و دژبەر ناوتان بەرن، من هەرگیز پێیان ناڵێم حیزب و ڕێکخراوی سیاسی و بۆیە دەبێ ئەندامەکانیشیان تێکڕا حاشایان لێبکەن!

کەریم موکریانی

12.11.2010

نوشته شده در تاریخ شنبه 22 آبان 1389    | توسط: be sansor    |    | نظرات()