ئێران داوا ده‌كات حیزبه‌كانی‌ رۆژهه‌لات له‌ كوردستانی‌ عیراق ده‌ربكرێن
19 / 2 / 2010

بێسانسۆڕ نیوز: كونسولی‌ گشتی‌ ئێران رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی‌ داوای‌ ده‌ركردنی‌ حیزبه‌ كوردیه‌كانی‌ ئێرانی‌  له‌ به‌رپرسانی‌ هه‌ریمی‌ كوردستان كردووه‌.

عه‌زیم حسینی‌ كونسولی‌ گشتی‌ ئێران له‌ هه‌ولێر له‌ لێدوانێكدا بۆ روژنامه‌ی‌ رووداو رایگه‌یاند: داوای‌ ده‌ركردنی‌ هه‌موو حیزبه‌ كوردیه‌كانی‌ ئێرانمان له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كردووه‌. به‌ڵام به‌رپرسانی‌ هه‌رێم پاساوی‌ خۆیان بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌ ده‌هێننه‌وه‌.

 ووتیشی‌: پێمان راگه‌یاندوون لانیكه‌م نابێت ئه‌و حیزبانه‌ چه‌كدار بن‌و سود له‌ خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وه‌ربگرن بۆ ئه‌نجامدانی‌ چالاكی‌ سه‌ربازی‌ دژی‌ ئێران. له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ حه‌مه‌ نه‌زیق قادری‌ ئه‌ندامی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسی‌ حدكا به‌ رۆژنامه‌كه‌ی‌ ووتووه‌: ئه‌وان هیچ بیانویه‌ك به‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ناده‌ن بۆ ده‌ستێوه‌ردان له‌ كاروباری‌ عیراق‌و ووتیشی‌: ئیمه‌ كوردین‌و له‌ كوردستانین.

 

نوشته شده در تاریخ جمعه 30 بهمن 1388    | توسط: be sansor    |    | نظرات()